شبكة لالش الاعلامية

داكو پرچا ته‌ زوو سپی نەبت ڤان خوارنان بخۆن 

داكو پرچا ته‌ زوو سپی نەبت ڤان خوارنان بخۆن 

وشه‌:

پرچی مرۆڤ لە تەمەنی 40 ساڵییەوە لە رەنگی رەشەوە بەرەو سپی دەگۆڕێت، بەپێی بۆماوەیی هەندێك جار لەو تەمەنە زووتریش پرچ سپی دەبێت. پسپۆرانی تەندروستی و بەتایبەت بواری خۆراك رای دەگەیەنن، هەندێك خۆراك هەن ئەگەر بەشێوەیەكی تەندروست بخورێن، سپیبوونی پرچ دوا دەخەن، بۆیە گرنگە ئەو خۆراكانە لەبەرچاو بگیرێن. ئەو خۆراكانە دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەكانی ئەی و سی و ئی.

شوكوڵاتەی رەش یەك لەو خۆراكانەیە كە دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا3، بۆیە پسپۆران ئامۆژگاری دەكەن كە بەلای كەمەوە رۆژانە 20 گرام لەو شوكوڵاتەیە بخورێت، بێگومان هۆكارە بۆ دواكەوتنی پرچ لە سپیبوون.

جگەر بەهەمانشێوە دەوڵەمەندە بەڤیتامینەكان و هۆكار دەبێ بە هێشتنەوەی پرچ بە رەشی. فاسۆڵیای سپیش خۆراكێكی ترە و دەوڵەمەندە بە سیلینیۆم. فاسۆڵیای سەوزیش بەهەمانشێوە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی بی و سی و ئی و ئەی، هاوكات مادەی ئاسن لە خۆ دەگرێ وەك كالسیۆم و مەگنیزسیۆم و زنك. هەموو ئەوانە هۆكارن بۆ دواكەوتنی سپیبوونی پرچی مرۆڤ.

پێگە عەرەبییەكە ئاماژەی بە چای سەوزیش داوە، هاوكات زەردێنەی هێلكە و میوەی ئەڤۆگادۆ كە هەموو ئەوانە دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەكانی كەی و سی و بی و ئەی. بۆیە خواردنی هەموو ئەو خۆراكانە بە رۆژانە، هۆكاری سەرەكین بۆ دواكەوتنی سپیبوونی پرچ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لە رۆژانێن بێنڤه‌دانێ مەترسیا تووشبوونێ ب خەمۆکيێ زۆرترە

Lalish Duhok

ئەگەر زارۆكێ ته‌ به‌ژن و بالا دڤێت،ڤان كاران بكە

Lalish Duhok

ب بادام کێشا خۆ دابەزينە

Lalish Duhok