تەمووزا بۆرى گەرمترین ههيڤ بوو ل ديرۆكا عهردى دا
وشه:
مانگی تەمووزی رابردوو بە گەرمترین مانگ هەژمار دەكرێ لەوەتەی پلەی گەرمی زەوی لەلایەن دەزگاكانی كەشناسی تۆمار دەكرێ، نزیكەی یەك پلە لە تێكڕای پلەی گەرمی سەدەی بیستەم بەرزتر بووە.
مێژووی تۆماركردنی پلەی گەرمی زەوی بۆ 142 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، لە سەدەی نوێی زاینیدا گۆڕانكارییەكانی پلەی گەرما بەراورد بە سەدەی رابردوو، زۆر زیاتر بوون.
پسپۆڕانی كەشناسی دامەزراوەیەكی زانستیی ئەمەریكا دەڵێن، تێكڕای پلەی گەرما لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا 0.93 پلە لە تێكڕای پلەی گەرمی سەدەی پێشتر بەرزتر بووە.
بەگوێرەی بی بی سی، لە ساڵی 2016یشدا ژمارەی پێوانەیی شكێنرابوو، دواتر لە ساڵانی 2019 و 2020یش دیسان شكێنرا كە پێشانی دەدات ساڵ بە ساڵ دۆخی زەوی خراپتر دەبێت.
فەرمانگەی نیشتمانیی كەشناسی ئەمەریكا لە ساڵی 1807 بنیات نراوە
فەرمانگەی نیشتمانیی كەشناسی ئەمەریكا لە ساڵی 1807 بنیات نراوە، گوتوویەتی شكانی ژمارەی پێوانەیی گەرمای زەوی جێی نیگەرانییە.
بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە نیوەگۆی باكوری زەوی، زیاتر بووە لە نیوەگۆی باشووری زەوی و چاوەڕوان دەكرێ رووداوەكانی سروشتی وەك لافاو و زریان و ئاگركەوتنەوە، زیاتر پەرە بستێنن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
