کۆچ و کۆچبەرێن دهۆکێ:” ژبهر گرۆپێن چهكدار27 هەزار خێزانێن ئاوارێن شنگال نكارن ڤهگهرن”
باسنيوز:
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک ئاشکرای دەکات، تا ئێستا 27 هەزار خێزانی ئاوارەی شنگال لە کەمپەکانی دهۆک ماون و لەبەر ترسی گرووپە چەکدارییەکان، ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
ئهسكهندهر محهمهد ئهمین، بەڕێوەبەری كوچ و كوچبهرانی عێراق لە پارێزگای دهۆک، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: لە دهۆک 16 کەمپی ئاوارەکان هەن، کە هەموو دانیشتووانی ئەو کەمپانە خەڵکی شنگال و سنووری شنگالن.
ئەسکەندەر محەمەد ئەمین هەروەها رایگەیاند: 27 هەزار خێزان لەناو ئەو کەمپانەدا دەژین و بەهۆی خراپیی بارودۆخی شنگال تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک ئاماژەی بەوەش کرد، کە تا رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی شنگال جێبەجێ نەکرێت و پێشمەرگە نەگەڕێتەوە شارەکە، ئاوارەکانی شنگال ئامادە نین بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
ئهسكهندهر محهمهد ئهمین رەتی کردەوە ئەو کەمپانە دابخرێن و رایگەیاند: هیچ بڕیارێک بۆ داخستنی کەمپەکانی ئاوارەکانی شنگال نییە و هیچ خێزانێکیش بە زۆرەملێ نانێردرێتەوە.
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک ئاشکراشی کرد، هەندێک خەڵکی دانیشتووی کەمپەکان گەڕاونەتەوە شنگال، بەڵام بەهۆی خراپیی رەوشی شارەکە و بوونی گرووپە چەکدارەکان و رفاندنی منداڵان، دووبارە هەوڵی گەڕانەوە بۆ کەمپەکان دەدەن.
چالاکوانانی شنگال باس لەوە دەکەن، کە چەکدارانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) منداڵ و مێرمنداڵانی شنگال دەڕفێنن و دەیانگوازنەوە قەندیل و لەوێ چەکداریان دەکەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
