شبكة لالش الاعلامية

بریتانیا پشته‌ڤانيا خۆ بۆ هەرێما کوردستانێ دووپاتكر  

بریتانیا پشته‌ڤانيا خۆ بۆ هەرێما کوردستانێ دووپاتكر  
K24 – هه‌ولێر:

سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/9/12 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە دەیڤد هەنت کۆنسولى گشتیى نوێى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا نێچیرڤان بارزانى وێڕاى بەخێرهێنان، پیرۆزباییى دەستبەکاربوونى لێکرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، هەموو پشتگیرییەکیشى بۆ سەرخستنى کار و ئەرکەکانى نیشان دا. هەردوولا جەختیان لەسەر برەودان بە پەیوەندیى دووقۆڵى و فراوانکردنى بوارەکانى هاریکارى و هاوبەشیى نێوان هەرێمى کوردستان و شانشینى یەکگرتوو کردەوە.

کۆنسولى گشتیى بەریتانیا ڕوونى کردەوە کە پلان و بەرنامەیەکى چڕى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ هەرێمى کوردستان هەیە و لەگەڵ تیمەکەى کارى لەسەر دەکات، هەروەها پابەندیى شانشینى یەکگرتووى بە بەردەوامیى پشتگیرى و سەقامگیریى هەرێمى کوردستان و عیراق دووپات کردەوە و ستایشى هاریکارى و هەماهەنگیى وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستانى لەگەڵ وەزارەتى بەرگریى بەریتانیا کرد.

کارکردن بۆ فراوانکردنى بوارى بازرگانى و سەرمایەگوزارى و چالاکیى کەرتى تایبەت لەنێوان هەردوولادا، دۆخى هەرێمى کوردستان و عیراق بەگشتى، کێشەکانى هەولێر ـ بەغدا، دوایین پێشهاتەکانى شەڕى دژى تیرۆر و مەترسییەکانى سەرهەڵدانەوەى داعش، هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عیراق، پەرەسەندنەکانى ناوچەکە و چەند پرسێکى جێى بایەخى هاوبەش، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بریارا خەرجکرنا کريا خووندنا ٢٠١٦-٢٠١٧ بۆ کەسوکارێن شەهیدان هاته‌ دەرکرن

Lalish Duhok

ئه‌ڤرۆ سالڤه‌گه‌را وه‌غه‌را رێبه‌رێ نه‌ته‌وه‌یی یێ گه‌لێ كورده‌

Lalish Duhok

دابەشکرنا مووچێ هه‌يڤا 9يێ فەرمانبەرێ هەرێما کوردستانێ دەست پێدکت

Lalish Duhok