كچەكا شنگالێ تووشبوویا نەخۆشیا پیست بەلەكیێ بەرەف كارێ مودێلیێ
باسنيوز:
ئەمیرا هانی رەشۆ كچە شۆخێكی كوردی ئێزیدییە و تووشبووی نەخۆشیی بەڵەكی پێستە، بەڵام ئەو لەبری شاردنەوەی نەخۆشییەكەی، دەست بە كاری مۆدێل دەكات و بووەتە نمونەیەكی سەرنجڕاكێش بۆ كچانی تر.
ئەمیرا كە ئێستا تەمەنی 20 ساڵە، لەبارەی ژیانی خۆی و كاری مۆدێلیەوە بۆ (باسنیوز) دەدوێت و دەڵێ لە كاتی منداڵیدا ئەم نەخۆشیەی نەبووە، بەڵكو لەدوای هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شنگال، تووشی ئەم نەخۆشیە بووە و سەرەتا خۆی لە خەڵك شاردووەتەوە.
هەروەها ئاماژە بەوە دەدات كە دوای ماوەیەك لە خۆشاردنەوەی لە خەڵك و كۆمەڵگە، بیری لەوە كردووەتەوە كە ڕێگەیەك بدۆزێتەوە كۆتایی بەم شەرمكردنەی بێنێت و ببێتە نمونەی مرۆڤێكی باوەڕبەخۆبوو، بۆیە بڕیاری داوە ببێت بە مۆدێل و ڕەنگ و جۆری پێستەكەی بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش بخاتە بەر چاوی كامێراكانەوە.
ئەو كچە كوردە ئێزیدییە ئاماژە بەوە دەكات كە دەیەوێت ببێتە هۆی ئەوەی تووشبووانی تری ئەم نەخۆشیە لە كوردستان یان هەر شوێنێكی تر بن، چیتر شەرم لە تووشبوونیان بەم نەخۆشیەی پێست نەكەن، بەڵكو وەكو مرۆڤێكی ئاسایی خۆیان دەرخەن، لەوەش زیاتر ئەمیرا پێی وایە هەموو ڕەنگ و جۆرێكی جیاوازی پێستی مرۆڤ، جوانییەكی تایبەت بە خۆی هەیە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
