شبكة لالش الاعلامية

دوو خوشکێن ژاپۆنی ڕیکۆردا ب ته‌مه‌نترین دووانە ل جیهانێ تۆمارکر

دوو خوشکێن ژاپۆنی ڕیکۆردا ب ته‌مه‌نترین دووانە ل جیهانێ تۆمارکر
كورستان تى ڤى:
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، 20ـی ئەیلوولی 2021 دوو خوشکی ژاپۆنی ناویان چووە کتێبی گینسەوە و ڕیکۆردی به‌ته‌مه‌نترین دووانەی جیهانیان تۆمار کرد.

دووانەکە تەمەنیان گەیشتووەتە 107 ساڵ و 300 ڕۆژ، کە ڕیکۆردی به‌ته‌مه‌نترین دووانەی جیهانیان تۆمارکرد.

خوشکە دووانەکە ناویان “ئۆمێنۆ سومیاما” و “کوم کوداما”ـەیە، کە ڕیکۆردی دووانە “کێن ناریتا” و “جێن کانی”ـییان شکاندووە کە ئەوان تەمەنیان 107 ساڵ و 175 ڕۆژ بووە.

بەهۆی ئەو دۆخەی کە بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە درووستبووە، بڕوانامەی فەرمی گینس بۆ ئەو خوشکانە نێردراوە کە لە ناوچە جیاجیاکانی ژاپۆن دەژین.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەمریکا: ھەر ٢٥ چرکەیان کەسەک ل سەر ماددەیێن ھۆشبەر دھێتە گرتن

Lalish Duhok

د 5 هه‌يڤان دا 8 ملیۆن زارۆك ل چینێ ژ دایكبووينه‌

Lalish Duhok

بتريا رێژه‌يا جوودابوونێ ل ڤێ پارێزگه‌ها عێراقێ هاتيه‌ تۆماركرن

Lalish Duhok