شبكة لالش الاعلامية

فەرماندەیەکێ پێشمەرگەى: سوپايێ عێراقێ شيانێن پرکرنا بۆشايا ئێمناهيێ نینە

فەرماندەیەکێ پێشمەرگەى: سوپايێ عێراقێ شيانێن پرکرنا بۆشايا ئێمناهيێ نینە
باسنيوز:

شەوی شەممەی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی زورگەزراو، لە میحوەری پردێ، پەلاماری سەنگەرێكی هێزی پێشمەرگەیان دا و لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون. فەرماندەیەكی پێشمەرگەش دەڵێت، هێزە عێراقییەكان خۆیان بۆشاییە ئەمنییەكان پڕ ناكەنەوە و ڕێگەش نادرێت هێزی پێشمەرگە ئەو بۆشاییانە پڕ بكاتەوە.

لەم بارەیەوە، لیوا حەمە ڕێگر، فەرماندەی فەرماندەیی كەركووكی هێزی پێشمەرگە، ئەمڕۆ، یەكشەممە 31/10/2021، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئەو شوێنەی كە شەوی ڕابردوو هێرشەكەی داعش كرایە سەر هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی زورگەزراوە کە دەكەوێتە ڕۆژئاوای ناحیەی پردێ و ناوچەكە دەڤەرێکی بەرفراوانە و بواری ئەوەی هەیە كە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش خۆی تێدا ڕێك بخاتەوە و چالاكیی تیرۆریستی بكات کە دیارە ناوە ناوە ئەو جۆرە ڕووداوانە دەكەوێتەوە و پەلاماری هێزە ئەمنییەكان و خەڵك دەدەن”.

گوتیشی: دیارە سوپای عێراق توانای ئەوەی نییە ناوچەكە كۆنترۆڵ بكات، ئەو داعشانە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی عێراقەوە دێن و سوپای عێراق نە ئەو بۆشاییە ئەمنیانە پڕ دەكاتەوە و نە دەرفەت دەدرێت هێزی پێشمەرگە ئەو بۆشاییانە پڕ بكاتەوە، بۆ ئەوەی ڕووداوی نەخوازراو ڕوو نەدات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چار قوتابخانێن نوو ل دهۆكێ‌ دێ‌ ئێنە ئاڤاكرن

Lalish Duhok

داعش ب 90ملیار دۆلارا زیان گه‌هانديه‌ عێراقێ 

Lalish Duhok

فه‌رماندارییا گشتی یا هێزێن پێشمه‌رگه‌یێ كوردستانێ راگه‌هاندنه‌ك به‌لاڤكر

Lalish Duhok