شبكة لالش الاعلامية

ساخله‌ميا جیهانی: دڤێت 2022 سالا ب داوى هاتنا كۆرۆنايێ بت 

ساخله‌ميا جیهانی: دڤێت 2022 سالا ب داوى هاتنا كۆرۆنايێ بت 

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، پێویستە 2022 ساڵی کۆتاییهێنانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت. ئەوەش لەکاتێکدایە، ژمارەی ئەوانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە زیاترە لەوانەی کە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.

رۆژی دووشەممە 21-12-2021 تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە جنێڤ رایگەیاند، ساڵی 2022 نەک تەنها دەبێت ساڵی کۆتاییهێنانی پەتای کۆرۆنا بێت، بەڵکو “دەبێت ئەو ساڵە بێت کە هەموو وڵاتانی جیهان وەبەرهێنان لە رێگریکردنی لە کارەساتی سرووشتی لەمجۆرەدا بکەن.”

ئەدناهۆم پابەندبوونی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دووپاتکردەوە بۆ ئەوەی بە یەکجاری کۆتایی بە پەتای کۆرۆنا بهێندرێت و “سەردەمێکی نوێ لە تەندروستیی جیهانی” دەستپێبکات.

هەرچەندە ئەدهانۆم هۆشداریی لەبارەی ئۆمیکرۆنەوە دا و بە گرنگی زانی هەموو چالاکی و بۆنەکانی سەری ساڵ هەڵبوەشێندرێنەوە، بەڵام لەبارەی ساڵی 2022یش گەشبین بوو و گوتی: “ئێستا ئێمە باشتر ڤایرۆسەکە دەناسین و ئامڕازی بەرەنگاربوونەوەی زیاترمان هەیە” و گوتی: “تەنیا پێویستە لەسەرمان بەشێوەیەکی دروست بەکاریانبهێنین”.

ئەوە لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا لە سەرتاسەری جیهاندا 3.6 ملیار کەس کە دەکاتە 46.6٪ کۆی دانیشتووانی گۆی زەوی لانیکەم دوو قورچکە ڤاکسینیان وەرگرتووە و ئەوانەشی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە زۆربەیان لە وڵاتانی هەژارنشینن.

تەنها لە ساڵی 2021دا 191 ملیۆن و 824 هەزار و 129 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.

تەندروستیی جیهانی دەڵێت، تەنیا لەمساڵدا 3.3 ملیۆن کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە ژمارەکە “لەوانەی بە ئایدز و مەلاریا گیانلەدەستدەدەن زیاترە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نیشانێن هەبۆنا ئینزلاقا بربرا پشتێ

Lalish Duhok

ساخله‌ميا جیهانی داخوازێ ل هه‌موو جیهانێ دكت ڤاكسینێ بكه‌نه‌ ناچاری

Lalish Duhok

جارا ئێکێ یە ل سەرانسەرى عیراقێ ئامیرەکێ نوو بۆ نشتەگەریان ل دھۆکێ دھێتە بکارئینان

Lalish Duhok