شبكة لالش الاعلامية

مۆزەخانا لۆڤەر شارستانییەتا جیھانێ کۆمکريه‌ 

مۆزەخانا لۆڤەر شارستانییەتا جیھانێ کۆمکريه‌ 

ZNA- ھەولێر

مۆزەخانەی لۆڤەر بە گەورەترین مۆزەخانەی جیھان ھەژمار دەکرێت، چەندین تابلۆی ھونەریی و شارستانیەتی جیھانی پێش مێژوو ھەتا سەدەی ٢١ لە خۆ گرتووە.
مۆزەخانەی لۆڤەر کەوتووەتە ناوەڕاستی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و لە ساڵی١٧٩٣ زایینی کراوەتەوە. شوێنی مۆزەخانەکە ماڵی یەکێک لە پاشاکانی فەڕەنسا بووە.
رووبەری مۆزەخانەکە زیاتر لە ٦ ھەکتارێکی چوارگۆشەیە، لە ساڵی ١٨٤٨زایینی فراوانتر کراوە و بۆ دوو بەشی سەرەکی دابەشکراوە، بەشی کەلتووری وئەنتیکەخانە.
چەندین پارچە شوێنەواری گریکەکان، رۆمانەکان، میسرییەکان یۆنانییەکان و شارستانییەتی میزۆپاتامیای تێیدا کۆکراوەتەوە.
٥٦٦٤ تابلۆی ھونەریی تێدایە، سەرەڕای ھەبوونی ھەزاران وێنەی فۆتۆگرافیی. جگەلەمانەش یەک ملیۆن پارچە تابلۆی ھونەریی زەیتی تێدایە.
بەرچاوترین تابلۆی ھەنەریی لە لۆڤەر، تابلۆی (مۆنالیزا)یە کە ھونەرمەندی ناوداری ئیتاڵیا، لیۆناردۆ داڤێنشی لە ساڵی ١٥٠٣ دەستی کێشانی کردووە و تا وەکو کۆتایی تەمەنیشی لە کێشانی ئەم تابلۆیە نەبووەتەوە.
مۆزەخانەی لۆڤەر چەند بەشێکی لەخۆ گرتووە کە بریتین لە:
بەشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، میسری دێرین و میزۆپۆتامیا، بەشی فەڕەنسا، ئیتالیا، ھۆڵەندا، فنلەندا و بەریتانیا، بەشی شارستانیەتی رۆمانییەکان و یۆنان.
مۆزەخانەی لۆڤەر یەکێکە لە سەرەنج راکێشترین مۆزەخانەکانی جیھان. ساڵانە بە میلیۆنەھا کەس سەردانیی دەکەن

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەقاناسی: پێلەکا تۆزێ دێ ب سەر ئیراقێ دا گریت

Lalish Duhok

فەرەنسا.. د ماوێ ئێک سالدا ملیون کەسان دەست ژ کێشانا جگارێ بەردا

Lalish Duhok

خوارنا هيكێ تووشبوون ب شەکرێ جۆرێ دووێ کێم دكت

Lalish Duhok