شبكة لالش الاعلامية

مەسرور بارزانی و شانده‌كێ سەربازی يێ ئەمریکی کۆمبوون  

مەسرور بارزانی و شانده‌كێ سەربازی يێ ئەمریکی کۆمبوون  

باسنيوز:
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی سەربازی ئەمریکی کۆبووەوە و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکایان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 28ی شوباتی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی سەربازی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی جەنەرال کیس فیلیپس گەورە راوێژکاری سەربازیی و پاشکۆی سەربازی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆیان دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کرد.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دووپات کرایەوە.

شاندی سەربازی ئەمریکی، ستایشی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و پێشڤەچوونەکانی یەکخستنی یەکەکانی پێشمەرگەیان کرد و جەختیان لە پێویستیی بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە کردەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كه‌شناسى:باران بارين هه‌تا سێشه‌مبى دێ يا به‌رده‌وام بيت

Lalish Duhok

سیسته‌مێ ته‌كسى متر دێ ل هه‌رێما كوردستانێ كه‌ڤیته‌ كارى

Lalish Duhok

په‌یاما بنگه‌هێ لالش ب هه‌لكه‌فتا سالیادا سه‌رهلدانا 1991ـێ

karwanhaji