شبكة لالش الاعلامية

لیزا کاکەیی: دوو هه‌يڤه‌ ئێك دینار ژ داھاتێ سلێمانيێ نه‌گه‌هشتيه‌ گه‌نجينه‌يا حكوومه‌تێ

لیزا کاکەیی: دوو هه‌يڤه‌ ئێك دینار ژ داھاتێ سلێمانيێ نه‌گه‌هشتيه‌ گه‌نجينه‌يا حكوومه‌تێ

ھەولێر-KDP.info-

دەست بەسەرداگرتنی داھاتی ناوخۆی ھەردوو پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە کاریگەری لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران کردووە و ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانیش دەڵێ، ماوەی دوو مانگە یەک دیناری داھاتی سلێمانی نەگەڕاوەتەوە خەزێنەی حکوومەت.

لیزا کاکەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “بەپێی ئەوەی کۆکردنەوەی داھات بە شێوەیەکی مەرکەزی نیە و لەلایەن ئیدارەی پارێزگاکان داھات کۆدەکرێتەوە، ئەمەش بوەتە ھۆکار کە داھاتی پارێزگای سلێمانی نەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکوومەت، ھاوکات لە سنووری پارێزگای سلێمانی ماوەی دوو مانگە یەک دیناری داھات نەگەڕاوەتەوە بۆ حکوومەت، ھەموو ئەو داھاتانەی باج و ڕسومات و خاڵە سنووریەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین نەھاتووتە نێو خەزێنەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان”.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی دەشڵێت: “ئەوەی ئێمە ئاگادارین لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا سلێمانی ئامادەنییە داھات بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی حکوومەت، پێشتریش کاتێک حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستی بە چاکسازی کرد بۆ زیادکردن و ڕێکخستنەوەی داھات لە ڕووی دارایی و ئیداریەوە چاکسازیەکە لە ھەردوو پارێزگای دھۆک و ھەولێر بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بەڕێوەچوو، بەداخەوە لە سنووری سلێمانی ئەوانەی ئیدارەی پارێزگاکە دەدەن ھاوکار نەبوون بۆ چاکسازی لە داھات”.

لیزا کاکەیی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: “ئیدارەی سلێمانی ھەر دەست بەسەرداگرتنی داھات نەوەستاوە، قۆناغێکی دیکە دەستی پێکردووە ئەویش تەواوکەری ئەو پیلانەیە کە ھەندێ لایەنی شۆڤێنی لە ڕێگەی دادگای باڵای فیدڕاڵیەوە لە بەغدا ھەوڵی وشکردنی سەرچاوەکانی داھاتی ھەرێمی کوردستان دەدەن، ئەوەیش لە پێناو لاوازکردنی ھەرێمی کوردستانە لەڕووی داراییەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل دهۆكێ‌ نێزیكی 90 هزار پەنابەر ل چار كەمپان دژین

Lalish Duhok

ئیرۆ 34 سال ب سه‌ر كۆچا ملیۆنی یا سالا 1991ێ یا خه‌لكێ هه‌رێما كوردستانێ ده‌رباز دبن.

Lalish Duhok

ئەنادۆل: یەپەگێ هێرش بۆ دۆرپێچا داعشێ دەستپێ کرینە

Lalish Duhok