شبكة لالش الاعلامية

پارێزگارێ دھۆکێ: ژۆره‌كا ئۆپەڕاسیۆنان بۆ کۆنتڕۆڵکرنا به‌هايێ كه‌لوپه‌لان هاته‌ پێكئينان  

پارێزگارێ دھۆکێ: ژۆره‌كا ئۆپەڕاسیۆنان بۆ کۆنتڕۆڵکرنا به‌هايێ كه‌لوپه‌لان هاته‌ پێكئينان  

دھۆک-KDP.info-

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ دووشەممە پارێزگاری دھۆک ڕایگەیاند، ژوورێکی ئۆپەڕاسیۆن لە ئیدارەی دھۆک بۆ چاودێری بازاڕ پێکھاتووە، دەشڵێ، ھەر کەسێک ھۆکاری گرانفرۆشی بێت و دەستکاری نرخ بکات سزای توندی بەدوادا دێت.

دکتۆر عەلی تەتەر، پارێزگاری دھۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “بەھۆی شەڕی ئۆکرانیا نرخی ھەندێ کەلوپەل لە بازاڕەکانی جیھان بەرزبۆتەوە، دیارە کاریگەری لەسەر بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستانیش ھەبووە، ئەمڕۆ ئێمە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان کۆبووینەتەوە بۆ بەدواداچوونی ڕەوشی بازاڕ، ھەروەھا خۆراکی پێویست لە بازاڕدا ھەیە و تەنیا لەم مانگەدا ١٣ ھەزار تۆن ئارد و یەک ھەزار و ٢٠٠ تۆن زەیت دەگاتە پارێزگای دھۆک بۆ دابەشکردن، ھاوکات ھەر دوو مانگ جارێک بەشە خۆراکی مانگانە بەسەر ھاووڵاتیان دابەش دەکرێت و گرێبەست کراوە بۆ ماوەی پێنج ساڵی داھاتوو بەشە خۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت و چەند ماددەیەکی سەرەکی وەک ئارد، برنج، ڕۆن و ئاوی تەماتە و چەند ماددەیەکی دیکە بەردەوام دابەش دەکرێن”.

پارێزگاری دھۆک گوتشی: “داوا لە ھاووڵاتیانی خۆمان دەکەین بەشێوەیەکی زیاد خۆراک نەکڕن، تا ئەزمە دروست نەبێت، ڕاستە بەشێکی خۆراکی جیھان لەلایەن ڕووسیا و ئۆکرانیاوە بەرھەم دێت و بەھۆی شەڕەوە ھەر لە سەرچاوەی بەرھەمھێنان نرخی ھەندێ کەلوپەل بەرز بۆتەوە،لەگەڵ ئەوەشدا بەھیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین زیاتر لە ڕادەی خۆی نرخ بەرز بکرێتەوە”.

دکتۆر عەلی تەتەر، ئاشکرایشیکرد: “سبەی ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ بازرگانانی دھۆک بەڕێوەدەچێت و ھەموو ھاوکاریەکیان دەکرێت بۆ ھاوردەکردنی کەلوپەل و خۆراک، ھەروەھا ژوورێکی ئۆپەڕاسیۆن لە ئیدارەی دھۆک پێکھاتووە و ھەر بازرگان و فرۆشیارێک سەرپێچی نرخەکان بکات توندترین سزا دەدرێت، لیژنەکانی ئێمە لەنێو بازاڕ دەبن و ھەر فرۆشیارێک سەرپێچی بکات ئەوا دەبێت چاوەڕێی سزا بکات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

قوباد تالەبانی: مووچەخۆران دلنیا دكەین

Lalish Duhok

دەست ب دابەشكرنا مووچێ مامۆستایان دێ ئێته‌ كرن

Lalish Duhok

ئەمیندارێ گشتی يێ کۆمکارا ئەرەبی دێ سەره‌دانا کوردستانێ کت

Lalish Duhok