شبكة لالش الاعلامية

کچەكا رزگاربوویا دەستێ داعش ب سەرکەفتيانه‌ بەردەواميێ ب خووندنێ دده‌ت

کچەكا رزگاربوویا دەستێ داعش ب سەرکەفتيانه‌ بەردەواميێ ب خووندنێ دده‌ت
رووداو دیجیتاڵ

جادلینی 15 ساڵ چوار ساڵ بەر لە ئێستا لە دەستی داعش رزگاری بووە. لە کاتی هێرشی داعشدا لە پۆلی 3ـی سەرەتایی بوو، پاش گەڕانەوەی، بەردەوامی بە کاروانی خوێندنی داوە و چوار ساڵی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە.

جادلین ساڵ بە ساڵ ئاستی باشتر و نمرەکانی بەرزتر دەبن. بەپێی نمرەکانی وەرزی یەکەمی ئەمساڵی خوێندنی، 80 کەمترین کۆنمرەیەتی.

جادلین خالید، رزگاربووی دەستی داعش دەڵێت، “چوار ساڵ پێش ئێستا من لە دەستی داعش رزگارم بوو، بەڵام دایکم رزگار نەکراوە. مامە عیسام منی بۆ خوێندن گەڕاندووەتەوە. من خوێندکارێکی باشم و لێهاتووم، بەڵێنم بە هاوژینی مامم داوە کە نمرەیەکی بەرز بەدەستبهێنم.”

جادلین لەگەڵ باوک و خوشک و برایەکی لە ماڵی مامی دەژین، لەبەر ئەوەی دایکی بێسەروشوێنە، هاوژینی مامی جێگەی دایکی بۆ گرتووەتەوە.

ئه‌شواق دوومان، هاوژینی مامی جادلین گوتی، “کاتێک لە دەستی داعش رزگارکرا، بیتاقەت بوو بەڵام وردە وردە باشتر بوو. ئەوان وا بیردەکەنەوە من دایکیانم، منیش وەکو منداڵەکانی خۆم خۆشمدەوێن و جیاوازی لەنێوان ئەوان و کچەکانی خۆمدا ناکەم. ئەوانیش زۆر باش و گوێڕایەڵن، من وەکو دایکی خۆیان دەبینن.”

جادلین یەکێکە لە کچە رزگاربووەکانی دەستی داعش کە بە گەشبینی ژیانی بەڕێدەکات. ژیانیان لە ئاوارەیدا بەڕێدەکەن و ناڕەحەتییان بینیوە و کەسوکارەکانیان لەدەستداوە، بەڵام نەیانهێشتووە داری ئومێدیان وشک ببێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ لالش ل ئۆپێرایا چیکی ل دهۆکێ ئامادەبوون

Lalish Duhok

ره‌ڤاندیێن ئێزدی بۆ سووريا هاتنه‌ ڤه‌گوهاستن

Lalish Duhok

شێخ شامۆ: ئێزدى ل عه‌فرینێ تووشى مه‌ترسیا كۆمكوژى بووینه‌

Lalish Duhok