ل شنگالێ په‌كه‌كێ پێشمه‌رگه‌یه‌ك ره‌ڤاند
باسنيوز:
لە قەزای شنگال، چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی پێشمه‌رگه‌یه‌ك و ده‌یڕفێنن، كەسوكارەكەیشی هۆشداریان داوه‌ته چەكدارانی پەكەكە، بەزووترین كات ئازادی بكەن، ئەگەرنا رووبەڕوویان دەبنەوە.
خه‌له‌ف ده‌خیل، یەكێك لە كەسوكاری ئەو پێشمەرگە رفێنراوە بۆ (باس‌نیوز) گوتی: “كوڕە مامی ئێمه بە ناوی (خالد ره‌شۆ به‌ره‌كات) كە پێشمەرگەیە و دوو ساڵە لەگەڵ خێزانەكەی گەڕاوەتەوە بۆ شنگال، به‌ڵام شەوی 5ی6ی2022، چه‌كدارانی په‌كه‌كه چوونەتە سەر ماڵیان و رفاندوویانە، بەپێی زانیارییەكانیشمان، چەكدارانی پەكەكە وایانزانیوە خێزانەكەی لە ماڵ نییە و نیازیان وابووە بیكوژن، بەڵام خێزانەكەی زوو ئێمەی ئاگادار كردەوە، بۆیه ئێستا ئێمە مۆڵەتێكی كورتمان داوەتە پەكەكە لە شنگال، ئەگەر بەزووترین كات (خالد ره‌شۆ) ئازاد نەكەن، ئەوا رووبەڕوویان دەبینەوە”.
ئاشكراشی كرد: “خالد ره‌شۆ هیچ تاوانێكی نەكردووە و لەناو ماڵ و منداڵی خۆیدا بووە، كەچی رفاندوویانە، بەدواداچوونمان بۆی كردووە، گوایە لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكەن و ئازادی دەكەن، بەڵام تا ئێستا ئازاد نەكراوە، هیوادارین ئەو گرووپە ناشەرعییانە دەست لەو رەفتارانە بەردەن و چیتر ترس لەناو خەڵك بڵاو نەكەنەوە و خەڵك نەڕفێنن”.
خه‌له‌ف ده‌خیل، گوتیشی: “ئەو پێشمەرگەی رفاندوویانه لەدایكبووی 1965ی ناحیەی گرعزێره لە قه‌زای شنگال“.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، سلێمان حه‌سه‌ن، به‌رپرسی لیژنەی ناوچه‌ی پارتی لە شنگال بۆ (باس‌نیوز) رایگەیاند: “ئەوە نە یەكەم جارە و نە دوا جاریش دەبێت، كە گرووپە ناشەرعییەكان ئەو كردەوانە لە شنگال دەكەن، پێشتر سەدان كەس لەلایەن گرووپە ناشەرعییەكانی شنگال رفێنراوە و بێسەروشوێن كراون، ئەمەش ترسی لای خەڵك دروست كردووە و ئەوە هەشت ساڵە خەڵك ئاوارەی ژێر خێوەتەكانە و لە ترسی رفاندن نا‌وێرن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان”.
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی لە شنگال گوتیشی: “ئەو گرووپە چەكدارە ناشەرعییانە سیاسەتێكی توندوتیژ لە شنگال پەیڕەو دەكەن و خۆیان بەسەر خەڵكی شنگالدا سەپاندووە و سەرئێشەیەكی زۆریان بۆ خەڵكەكە دروست كردووە، تەنانەت لە بواری فكریشدا كاریگەریی لەسەر خەڵكەكە دەكەن و دۆخی شنگالیان بەتەواوی تێكداوە”.
لای خۆشیەوە، مام قه‌وال، فهرماندەی پێشمه‌رگه لە شنگال بۆ (باس‌نیوز) گوتی: “بەپێی زانیارییەكان، پەكەكە بەبیانووی ئەوەی (خالد ره‌شۆ) لەگەڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كار دەكات ئەویان رفاندووە، تا ئێستاش چارەنووسی دیار نییە و كەس نازانێ بەرەو كوێیان بردووە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
