شبكة لالش الاعلامية

ئارمانجا ریال مەدرید پشتى ڤه‌گوهاستنا چوامینی

ئارمانجا ریال مەدرید پشتى ڤه‌گوهاستنا چوامینی
رووداو دیجیتاڵ

دوای گواستنەوەی ئاوریلیێن چوامینی، یانەی ریال مەدرید کار بۆ ئەنجامدانی گرێبەستێکی دیکە دەکات و دەیەوێت هێڵی پێشەوەی یانەکەی بەهێزبکات.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ریال مەدرید بەفەرمی گرێبەستکردنی لەگەڵ چوامینی بۆ ماوەی 6 ساڵ راگەیاند و رۆژی سێشەممەی داهاتوو یاریزانەکە بە میدیاکان دەناسێندرێت.

بەپێی هەواڵی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا، ئامانجی داهاتووی ریال مەدرید بەهێزکردنی هێڵی پێشەوەیەتی، بۆ ئەوەش کاردەکات بۆ ئەوەی گرێبەستێکی درێژخایەن لەگەڵ هێرشبەرێکی لاو و بەتوانا بکات، بۆ ئەوەی هاوکاریی کەریم بنزیما بکات و لە داهاتووشدا شوێنی بگرێتەوە.

رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی دەڵیت ” چەند راوێژکارێکی یانەی شاهانە پێشنیازی گواستنەوەی کریستۆڤەر ئێنکونکو هێرشبەری لایپزیگیان بۆ فلۆرێنتینۆ پێرێز کردووە، کە تەمەنی یاریزانەکە 24 ساڵە، گۆڵکارێکی بەتوانایە، بەڵام گرێبەستەکەی لە 2024 کۆتاییدێت و ئێستای نرخی دەگاتە 80 ملیۆن یۆرۆ.”

ریال مەدرید تاوەکو ئێستا بۆ وەرزی داهاتوو دوو گرێبەستی کردووە، ئەوانیش گواستنەوەی ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر و ئاوریلیێن چوامینییە، کە ئەوەی یەکەمیان بێبەرامبەرە و ئەوەی دووەمیشیان بەرامبەر 80 ملیۆن یۆرۆیە و دوای هازارد، بەیڵ و رۆناڵدۆ دەبێتە چوارەم گرانترین یاریزانی یانەکە.

ئێنکونکو یاریزانێکی لاو و بەتوانایە، یانەکانی لیڤەرپوول، میلان و ریال مەدرید رکابەری لەسەر گواستتنەوەی دەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

3 رێ كو پێتڤیه‌ هه‌ڤژين ژبیری نه‌كه‌ن

Lalish Duhok

بۆشایی ئاسمانى تەنها بۆ دەولەمەندانه‌

Lalish Duhok

پێنج پێنگاڤ بۆ ماکیاژکرنەکا سادە

Lalish Duhok