كچه‌كا چالاكڤانا ئێزدی:پەكەكێ بارەگايێن خۆ ل نێزیكى نەخۆشخانا سنوونێ داناينە
باسنيوز:
ژنه چالاكوانێكی كوردی ئێزدی ئاشكرای دەكات، چەكدارانی پەكەكە لە سنووری شنگال، بارەگایەكیان لە نزیك نەخۆشخانەیەك داناوە و مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیانی سڤیل درووست كردووە.
سوهام سه‌عید، ژنه چالاكوانی ئێزدی، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: “خه‌ڵكی ناحیەی سنوونێ، ئه‌نجومه‌نی گه‌لی سنوونێ و ئاسایشی ئێزیدخانیان ئاگادار كردەوە، كه هێزی چەكداری سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن، شاره‌كه چۆڵ بكه‌ن، ئه‌و هێزە چەكدارانە باره‌گایه‌كیان لەنزیك نه‌خۆشخانه‌ی سنوونێ هەیە، چه‌ندین جار داوامان كردووه چۆڵی بكەن و له شاره‌كه بڕۆنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام چۆڵی ناكەن”.
ڕوونیشی كردەوە، دوێنێ له‌گه‌ڵ بۆردومانی توركیا، خه‌ڵك زیاتر لێیان تووڕه بووە، چونكه “منداڵێك بووه‌ته قوربانیی سیاسه‌تی ئێزدیخانی په‌كه‌كه و خه‌ڵكه‌كه مۆڵه‌تیان پێ داون، كە لە نزیكترین كاتدا ئه‌و باره‌گایه چۆڵ بكه‌ن”.
گوتیشی: “په‌كه‌كه له سنوونێ تەنیا ئه‌و باره‌گای ئاسایشه‌یان هه‌بوو، به خه‌ڵكیان گوتووه، ئه‌گه‌ر ئێمه هۆكار بین له شنگال دەردەچین، به‌ڵام باوه‌ڕ ناكه‌م له شنگال بچنه ده‌ره‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر چووبانه ده‌ره‌وه، ئێستا چوو بوون”.
ئەو چالاكوانە راشی گه‌یاند: “له سنونێ پۆلیسی هاتوچۆی په‌كه‌كه هه‌یه، بازگه‌یان هه‌یه، هه‌ر له سنوونێ باره‌گای ئێزدیخانی په‌كه‌كه هه‌بووه و دوێنێ بۆردومان كراوه”.
پەكەكە و گرووپە گرێدراوەكانی لە سنووری شنگال، بنكە و بارەگای خۆیان لەناو كۆڵان و ماڵی هاووڵاتییاندا داناوە، بۆ ئەوەی وەك قەڵغان بەكاریان بێنن و خۆیان پێ لە بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا بپارێزن، بەم هۆیەشەوە، چەندین جارە خەڵكی مەدەنی دەبێتە قوربانی و ماڵ و حاڵیان وێران دەبێ و ئاوارە دەبن.
هەر دوێنێ چوارشەممە، ١٥ی ٦ی ٢٠٢٢، لە بۆردومانێكی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی توركیا بۆ سەر بارەگایەكی پەكەكە لەناو گەڕەك و شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان لە ناحیەی سنوونێ، منداڵێك بەر كەوت و گیانی لەدەست دا، باس لە كوژران و برینداربوونی ژمارەیەك چەكداری ناو بارەگاكەش دەكرێت، بەڵام رێگایان نەداوە ژمارەیان ئاشكرا ببێ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
