لژنا ئامادەکار یا کۆنگرێ ١٤ێ یێ پارتی دەست ب کارێن خۆ كر
ھەولێر-KDP.info-
بڕیارە لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی ١٤ی پارتی دەست بەکارەکانی بکات و جێگری سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێ، لە رۆژانی داھاتوو لیژنە بڕیار لەسەر کارەکانی دەدات بۆ ئامادەکاریەکانی کۆنگرە و ئەوەی پێویستە بۆ سەرخستنی کۆنگرەی ١٤ی پارتی ئەنجام دەدرێت.
نەجات حەسەن، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی ١٤ی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: “لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتی دکتۆر ئیدریس ھادی بۆ ئامادەکاری بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ١٤ی پارتی پێکھاتووە و سەرۆک و جێگر و یاریدەدەر و ئەندامانی لیژنە دیاریکراون، لە رۆژانی داھاتوو لیژنەکە دەست بەکارەکانی دەکات بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکرێت بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ١٤ی پارتیمان”.
جێگری سەرۆکی لیژنەی باڵای کۆنگرەی ١٤ی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: “لە رۆژانی داھاتوو لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی پارتی کۆدەبێتەوە و تێدا بڕیار لەسەر ئامادەکاریەکان دەدات، چی پێویستە بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرە بڕیاری لێوە دەدرێت، ئێمە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پارتی کارەکانمان بەڕێوەدەبەین”.
نەجات حەسەن روونیکردەوە: “ئەوەی پێویستە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن و دەستنیشانکردنی ئەندامانی کۆنگرە ئەنجامی دەدەین، رۆژانی داھاتوو لیژنەکە پلانی کارەکانی دیاری دەکات، کۆبوونەوەی خۆمان دەبێت و ئەرکەکان دابەش دەکرێن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
