نه‌ته‌وه‌يێن ئێكگرتى داخوازا بجهئينانا رێككه‌فتنا شنگالێ دكت
باسنيوز:![]()
به بۆنه‌ی هه‌شته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی تاوانی جینۆساید كردنی ئێزدییه‌كان، نوسینگه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، رایگییاند، ئێش و ئازاری ئێزیدییه‌كان تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه و داوای ده‌ستبه‌جێ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگالیش ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 3/8/2022، نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، “دوای هەشت ساڵ لە هێرشێکی دڕندانە لەلایەن ڕێکخراوی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)، کۆمەڵگای ئێزدی تا ئێستا ئەو ئاشتی و خۆشگوزەرانییەیان بەدەست نەهێناوە کە بەڕاستی شایەنیەتی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، “هێشتا هەزاران ئێزدی نەگەڕاونەتەوە ناو خێزان و ئازیزانیان. تائێستاش شوێنیان نادیارە. زۆرێك لە بەرکەوتەکان لە دوای چەندین ساڵ لە دیلبوون و ئەشکەنجەدان و توندوتیژی سێکسی و کۆیلایەتی و هەروەها مامەڵەی ئەو پەڕی نامرۆڤانە بەردەوام بەدەست ئازاری دەروونییەوە دەناڵێنن. ژمارەیەکی زۆری تریش هێشتا بەسەر ئازاری لەدەستدانی ئەندامێکی خێزانی خۆشەویستیان، یان تەواوی خێزانەکەیان، زاڵنەبوونە. هاوکات زۆرێك لە ئێزدییەکان لە شوێنی ڕەسەنی خۆیان ئاوارە بوونە. بەهۆی بەردەوامی گرژییەکان، زێدی باوباپیرانیان لە شنگال هێشتا بێبەشە لەو سەقامگیرییە جەوهەرییەی کە پێویستە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ژیانیان، دوور لە ترس و تۆقاندن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانیش ده‌كات كه كاری پێكه‌وه‌یی بۆ كۆتایی هێنان به دۆخی ناله‌باری شنگال بهێنرێت و ده‌ڵێ: “دەبێت ئەوە ڕوون بێت کە ئەرکی هەمووانە کە بێ‌وچان کار بکەن بۆ ئەوەی دەستبەجێ کۆتایی بە دۆخی نالەباری بەردەوامی ئێزدییەکان بێت، هەروەها هەموو هەوڵێك دەدرێت بۆ ئەوەی دەرفەت بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆ خەڵکی شنگال بڕەخسێت. دەوڵەت چەترێکە بۆ هەمووان و دەبێت دەسەڵاتەکەی گەرەنتی بە هەموو هاووڵاتییەکی ئەم وڵاتە بدات، بەبێ گوێدانە لایەنگیری سیاسی و ئایینی و نەتەوەیی. هیچ ئێزیدییەك، و هیچ عێراقییەکی تریش، نابێت ببێتە قۆچی قوربانی کێبڕکێی دەسەڵاتی ناوخۆیی یان هەرێمی”.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بۆ كۆتایی هێنان به ئێش و ئازار و نه‌هامه‌تی ئێزیدییه‌كان داوای جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شه‌نگال ده‌كات و ده‌ڵێ، “دەبێت ڕێککەوتنی شەنگال بە تەواوی جێبەجێ بکرێت، بەبێ دواکەوتنی زیاتر. حوکمڕانی جێگیر و پێکهاتەی ئاسایش زۆر گرنگە. ڕێگە بە ئاوارەکان دەدات دواجار بگەڕێنەوە ماڵەوە، هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە خێراتر بکرێت، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتی باشتر بکرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، “نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدان بە ڕێکارەکانی لێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش دژی ئێزدییەکان بۆ گەڕاندنەوەی دادپەروەری بۆ هەموو ئەوانەی بەدەست ئەم تاوانە قێزەونەوە دەناڵێن. ئازادی و دادپەروەری شانبەشانی ئاشتی و گەشەکردن دەڕوات”.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، “ئێمە دەستخۆشی لە خۆڕاگری ئێزدییەکان دەکەین لە پاراستنی کو‌لتوور و میراتەکەیان سەرەڕای هەوڵەکانی داعش بۆ سڕینەوەیان، و سەرەڕای ئەو ئاڵنگارییە بێشومارانەی کە کۆمەڵگاکە بەردەوام ڕووبەڕووی دەبێتەوە. ئەوانەش لەبیر ناکەین کە کوژراون یان بریندار بوون یان زەبریان بەرکەوتووە، هەروەها ئەوانەش کە بێسەروشوێنن: گەڕان بەدوایاندا دەبێت بەردەوام بێت تا ئەم بابەتە بە ئازارە کۆتایی پێدێت”.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه، “لە کاتێکدا یادی ئەم لاپەڕە زەبربەخشەی مێژووی عێراق دەکەینەوە، پابەندیی خۆمان بە ئارامی و سەقامگیری بۆ ئێزیدییەکان و خەڵکی شنگال نوێ دەکەینەوە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
