پرۆژێ خووندنا زمانێ كوردی ل ناڤ 14 كهمپێن ئاوارێن شنگالێ هاته راگههاندن
باسنيوز:
حكوومهتی ههرێمی كوردستان زۆر گرنگیی بە پەروەردەی شنگال داوە و دوای رزگاركردنی شنگال لە دەستی تیرۆریستانی داعش تا ئێستا 52 قوتابخانهی خوێندنی كوردی لە شنگال كراونەتەوە و ئەم ساڵ سێ قوتابخانەی دیكەیش دەكرێنەوە و پرۆژەیەكیش بۆ پشتیوانیی خوێندنی شنگال راگەیاندراوە.
لەمبارەوە، مهیسهر حهجى، بەڕێوەبەری پەروەردەی شنگال بۆ (باسنیوز) رایگەیاند: “حكوومهتی ههرێمای كوردستان گرنگییەكی زۆری بە كەرتی پەروەردەی شنگال داوە، دوای ئەوەی قەزای شنگال لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگار كرا، توانیمان 52 قوتابخانهی خوێندنی كوردی لە شنگال بكەینەوە، پلانمان هەیە بۆ ئەمساڵیش سێ قوتابخانەی دیكەی نوێ بكەینەوە و ساڵ بە ساڵ ژمارەی قوتابییانی خوێندنی كورد زیاد دەبێت”.
ئاشكراشی كرد: “بۆ خوێندنی ئەمساڵ، پەروەردەی شنگال دەستی كردووە بە ئامادەكارییەكان و دابینكردنی كەلوپەل و كتێبەكان، پلانیشمان هەیە نووسینگەیەكی پەروەردە لە شنگال بكەینەوە، بۆ ئەوەی ئاسانكاری بۆ قوتابییەكان و قوتابخانەكانی خوێندنی كوردی بكەین”.
بەڕێوەبەری پەروەردەی شنگال ئاشكراشی كرد: “چەندەی ژمارەی قوتابییانی خوێندنی كوردی زیاتر بن، ئەوەندەش زیاتر قوتابخانەیان بۆ دەكەینەوە، لەمبارەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پەروەردە بەردەوام پشتیوانیی پەروەردەی شنگال دەكەن”.
حوسێن شنگالى، بهرپرسی لقى شنگالی یەكێتیی قوتابییانی كوردستان، بۆ (باسنیوز) گوتی: “پرۆژەی هەڵمەتی هوشیاریی نەتەوەیی بۆ خوێندنی زمانی كوردی لەنێو 14 كهمپی ئاوارەكانی شنگال لە سنووری پارێزگای دهۆك راگەیاندراوە، ئەم پرۆژەی بەردەوام دەبێ لە تۆماركردنی ناوی قوتابییان بۆ خوێندنی كوردی و لێژنە لەناو ئەو 14 كهمپەی ئاوارەكانی شنگالدا دەگەڕێن، بۆ تۆماركردنی ناوەكانیان”.
ئاماژهی بۆ ئەوەش كرد: “شنگال تایبهتمهندیی خۆی هەیە، زیاترین خەڵكی شنگال كوردانی ئێزدین، زمان و داب و نەریت و قەول و سەبەقی ئایینیی ئێزدییان بە زمانی كوردییە، بۆیە بەپێویستی دەزانین خەڵكەكەمان بە زمانی كوردی بخوێنن”.
حوسێن شنگالی، گوتیشی: “هەر خێزانێك توانای دروستكردنی فایلی خوێندنی بۆ منداڵەكانی نەبێ، ئێمە لە ئەستۆی خۆمانی دەگرین، ئامانجیشمان تەنیا ئەوەیە منداڵەكان روو بكەنە خوێندن”.
ئاشكراشی كرد: “ئەو منداڵانەی تازە ناویان تۆمار دەكرێت، لە قۆناغی یەكی بنەڕەتی دەست بە خوێندن دەكەن، ئەگەر دەرگای قوتابخانەكان بكرێتەوە، دەبێ هەموو ئەو قوتابییانەی بە زمانی عەرەبی دەخوێنن، بێن بە زمانی كوردی بخوێنن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
