راوێژکارهكێ سەرۆکێ حکوومەتێ:ھەرێم پشت بەستنێ ل سهر نەفت و داھاتێ نافخۆ دكت
ھەولێر-KDP.info-![]()
راوێژکارێکی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دهڵێ، سەرەڕای نەناردنی پشکی ھەرێم لە بەغداوە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمساڵ توانیویەتی بە داھاتی نەوت و ناوخۆ مووچە دابین بکات دەشڵێ، بەھای نەوت بە بەرزی دەمێنێتەوە و ئەگەر چاکسازی باشتر بکرێت کێشەی نەبوونی داھات نامێنێ.
د. بێوار خنسی، راوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: “داھاتی سەرەکی ھەرێمی کوردستان لە کەرتی نەوت و داھاتی ناوخۆیە، پێشتر سێ سەرچاوەی داھات لە ھەرێمی کوردستان ھەبوون ئەوانیش ئیدارەی نەوت و داھاتی ناوخۆ ئەو پارەیەی لە بەغدا دەھات، بەڵام دیارە ئەوەی بەغدا ئێستا ناینێرن یانیش دوا دەکەوێت، تەنیا ھەرێم پشتی بە سەرچاوەی نەوت و داھاتی ناوخۆ بەستووە، پرۆسەی چاکسازی ھەندێ پرسی چارەسەرکردووە و پێویستە چاکسازی ھەموو کەرتەکان بگرێتەوە بۆ زیادکردنی داھاتی ھەرێمی کوردستان”.
راوێژکارەکەی سەرۆکی حکوومەت دەشڵێت: “باشترین رێگە بۆ خۆژیاندنی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە، کە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم زۆر جار ئاماژەی بۆ کردووە زیادکردنی داھات و کەمکردنەوەی خەرجیەکانە، ئەمەش باشترین رێگەیە ھەرێمی کوردستان بتوانێت خۆی لەسەر پێی خۆی بگرێت بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران، پێموایە ھەرێم دەتوانێت بە داھاتی نەوت و ناوخۆ مووچە دابین بکات”.
د. بێوار خنسی ڕوونیکردەوە: “رەوشی ئێستای جیھان و گۆڕانکاریەکان ئاماژەن بۆ ئەوەی نرخی نەوت بەو شێوەیە بمێنێتەوە و بەرزتریش ببێت، ئەوەی بارگرانی دروست کردووە لەسەر ھاووڵاتیان و ھەرێمی کوردستان و عێراقیش بابەتی ئاسایشی خۆراکە، کە قەیرانێکی جیھانیە و پێویستە حکوومەتی ھەرێم کار بکات بۆ ئەوەی ئەو بارگرانیە نەمێنێ لەسەر ھاووڵاتیان “.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
