شبكة لالش الاعلامية

ژنانی ئامەد کوشتنی ژینا ئەمینی سەرکۆنە دەکەن

ژنانی ئامەد کوشتنی ژینا ئەمینی سەرکۆنە دەکەن

رووداو-هەولێر:
 
پلاتفۆڕمی ژنانی دیجلە-ئامەد لە گردبوونەوەیەکدا سەرکۆنەی کوشتنی ژینا ئەمینیی تەمەن 22 ساڵیان کرد. ژنانی ئامەد بە گوتنەوەی ژن، ژیان و ئازادی سەرکۆنەی هەردوو دەوڵەتی ئێران و تورکیاشیان کرد بەوەی زەمینەسازی دەکەن بۆ کوشتنی ژنان.
ئەندامێکی پلاتفۆڕمی ژنانی دیجلە-ئامەد دەڵێت: “لە ئێران، ئەرمینیا، سووریا، ئۆکراینا، ئەفغانستان، پاکستان، عێراق، کوردستان و تورکیا، بە کورتی لە هەموو جیهاندا ژنان دووچاری مەرگ، تووندوتیژی، کۆچ و خەم دەکرێنەوە و هێرشی جیددی دەکرێتە سەر ماف و ئازادییەکانی ژنان”.
گوڵستان کڵچ کۆچیغیت، پەرلەمانتاری هەدەپەش یەکێک لە بەشداربووان بوو. ئەو باسی لەو ژنانە کرد کە لە باکووری کوردستان و تورکیاش کوژراون و حکومەتی تورکیای تۆمەتبارکرد.
گوڵستان کڵچ کۆچیغیت، پەرلەمانتاری هەدەپە گوتی: “ئەوەی کوژراوە تەنیا ئەو خوشکەمان نییە. لەم وڵاتەدا و لە چوار لای جیهاندا ژنان لە لایەن پیاوانەوە دەکوژرێن و رووبەڕووی دەستدرێژی و هێرش دەبنەوە. کوژراو لە ئێرانە، بەڵام لەم وڵاتەشدا هەموو رۆژێک بە هۆی سیاسەتی ئاکەپە ژنان دەکوژرێن”.
خۆپێشاندان لە دژی مەرگی گوماناویی ژینا ئەمینی بەردەوامن و رۆژ بە رۆژ کاردانەوەکانی کوشتنی ژینا زیاتر دەبڕن.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە 13-9-2022 ژینا ئەمینی لە تاران بە تۆمەتی “پابەندنەبوونی بە باڵاپۆشی” دەستگیرکرا و دواتریش بە شێوەیەکی تەمومژاوی لە رۆژی 16-9-2022 لە نەخۆشخانەی کەسرا لە تاران گیانی لەدەستدا. 
هەرچەندە پۆلیسی تاران رەتیدەکاتەوە، بەڵام باوکی ژینا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ژینا ئەشکەنجە دراوە.
س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كچه‌كا رزگاربوویا ئێزدى نهێنيا ڤى وێنه‌یى ئاشكه‌را دكت

Lalish Duhok

چیرۆکه‌كا ناخ هه‌ژين يا ژنه‌كا رزگاربوويا ئێزدى

Lalish Duhok

دروونشتنا سیێ‌ دا،بەحسێ‌ ئامادەیا ژنێ‌ هاتە كرن بۆ شرۆڤەكرنا ئازارێن ژنێن ئێزدی

Lalish Duhok