شبكة لالش الاعلامية

ئەمریکا: دێ بەردەوام بین ل سه‌ر  پاڵپشتیکرنا هێزێن پێشمەرگەى

ئەمریکا: دێ بەردەوام بین ل سه‌ر  پاڵپشتیکرنا هێزێن پێشمەرگەى

باسنيوز:
سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “ئەمڕۆ چوارشەممە 1/12/2022، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی کۆڵۆنێڵ سۆریا، بەرپرسی تیمی سەربازی هاوپەیمانان لەهەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد”.

ئاماژە بەوەش کراوە: “لەو دیدارەدا کە لیوا روکن نەجمەین عومەر جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و لیواروکن هۆشمەند حیدەر ڕەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆئیدارومیرە، لیوا روکن کارزان شەقڵاوەیی بەڕێوەبەری میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەیبون، گفتوگۆ دەربارەی پێکهێنانی سێ لێژنە کرا بو سەردانیکردن و کەشف کردنی شوێنی بارەگاکان و دەستنیشانکردنی کەم وکوڕیەکانیان و ئامادەکردنی دەرخستەیەکی دروست بۆ دابینکردنی پێداویستیە ئیدارییەکانی بارەگای فرقەکان لە ماوەیەکی دیاریکراودا، سەرۆکی ئەرکان ئاماژەی بە گرنگی هەبوونی فرقەکان کردەوە لەناو هێزی پێشمەرگە بە ئامانجی زیاتر کۆنتڕۆڵکردن و سەرکردایەتی کردنی هێزی پێشمەرگە، راشیگەیاند: بە هاوکاری دۆستانمان لە هاوپەیمانیەتی نێودەولەتی بەخێرایی هەنگاو نڕاوە ئێستاش لە قۆناغەکانی کۆتایی ئەم پرۆسەیە داین کەدواجار لە سوودی وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت”.

ئەوەش خراوەتە روو: “بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لەهەرێمی کوردستان دڵخۆشی خۆی بە ڕێکارەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەربڕی بەتایبەت لەپرسی دروستکردنی فرقەکان و وتیشی دروستکردنی فرقە لەکاتی ئێستادا جێگای دڵخۆشی هەموانە و بە هەنگاوێکی گرنگ و پێویستی دەزانین بۆ ئایندەی هێزی پێشمەرگە، هاوکات دووپاتیکردەوە لە ڕۆڵی خۆیان بەردەوام دەبن لەپاڵپشتیکردنی هێزی پێشمەرگە لەرووی لۆجستی و ڕاوێژکارییەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نه‌ته‌وه‌يێن ئێكگرتى:چەکدارێن تورکمان‌ ل خورماتوو به‌شه‌كێ مالێن کوردان تالانكرينه‌

Lalish Duhok

حکوومەتا هەرێما کوردستانێ هه‌يڤانه‌ 23ملیار دیناران بۆ کەرتێ ساخله‌ميێ دابين دكت 

Lalish Duhok

هه‌ر تشت ده‌رباره‌ى ره‌وشا بزاڤ.. ئه‌و گه‌نجێ شه‌ش هه‌يڤه‌ يێ بێ هۆش

Lalish Duhok