شبكة لالش الاعلامية

مەحما خەلیل: د ئایندەیەکێ نێزیکدا ھێزه‌كا پۆلیسان بۆ شنگال دێ ئێته‌ پێکئينان  

مەحما خەلیل: د ئایندەیەکێ نێزیکدا ھێزه‌كا پۆلیسان بۆ شنگال دێ ئێته‌ پێکئينان  
شنگال -KDP.info-

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، پێکهێنانی ھێزێکی پۆلیس بۆ دەڤەری شنگال گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا دەست بە تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانە دەکرێت کە وەک پۆلیسی شنگال دادەمەزرێن.

مەحما خەلیل، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “پرۆسەی دامەزراندنی ھێزێکی پۆلیس لە شنگال گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی عێراق ڕەزامەندییان نیشان داوە بۆ دامەزراندنی دوو ھەزار و ٥٠٠ پۆلیس و نووسراوی فەرمیش دەرچووە، لەنێو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقیشدا جێگەی دامەزراندنیان بۆ کراوەتەوە.”

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: “لە چەند ڕۆژی ئایندەدا پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی پۆلیسەکان بەڕێوە دەچێت و داوام لە حکوومەتی فیدڕاڵ کردبوو دەست بە مەشق و ڕاھێنانیش بکەن، بەڵام دیارە مەشق و ڕاھێنانی پۆلیسەکان دەکەوێتە دوای پەسەندکردنی بودجەی عێراق بۆ ئەوەی یەکسەر مووچەیان بۆ دابین بکرێت.”

مەحما خەلیل ڕوونی کردەوە: “ئەرکی ئەو ھێزە پاراستنی سنووری دەڤەری شنگالە لەلایەن خەڵکی ئەو ناوچەیەوە و بە ھەوڵی فراکسیۆنی پارتی خەڵکی شنگال خۆیان کۆنتڕۆڵی ڕەوشی ئەمنیی سنووری خۆیان دەکەن و جێگەی ئەو ھێزانە دەگرنەوە کە ئێستا لە شنگال جێگیر کراون.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارێزگارێ‌ هەولێرێ‌ و رێزدار شێخ شامۆ راوێژكارێ‌ سەرۆكێ‌ حكوومەتا هەرێما كوردستانێ‌ بۆ كاروبارێن ئێزدیا هەڤدیتنەك پێكئانی

Lalish Duhok

ئێزدی داخواز دكن كەسێن فتنەیان ل شنگال دروست دكن ب توندی بێنە سزادان

Lalish Duhok

شاندەکێ قوتابخانا سووسنا نوێ ل ئاكرێ سەرەدانا بنگەهێ لالش کر

Lalish Duhok