شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا پەروەردەيا هه‌رێمێ شێوازێ جلوبەرگێن قوتابیان بۆ سالا نوو يا خووندنێ دیاركرن

وەزارەتا پەروەردەيا هه‌رێمێ شێوازێ جلوبەرگێن قوتابیان بۆ سالا نوو يا خووندنێ دیاركرن

وشه‌:

وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چەند بڕیارێكی نوێی بۆ جلوبەرگ و یەكپۆشیی خوێندكاران لە سەرجەم قۆناغەكانی خوێندن دەركرد.

ئەمڕۆ سێشەم 20ـی حوزەیران، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە واژووی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی بەسەرەوەیە، بڕیار لەبارەی جلوبەرگی خوێندكاران بۆ ساڵی خوێندنی 2023_2024 دراوە، سیستمی یەكپۆشی لە ناوەندەكانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە جێبەجێ دەكرێت.

بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردە بەم جۆرەیە:

جلوبەرگی باخچەكانی منداڵان لە ناوەندەكانی خوێندنی حكوومی:
كچ: كراسی پەمەیی لەگەڵ تەنوورە پانتۆڵی رەساسی
كوڕ: كراسی شین لەگەڵ پانتۆڵی ڕەساسی

جلوبەرگی قۆناغی یەك تا شەش لە ناوەندەكانی خوێندنی حكوومی:
كچ: تەنوورە یان پانتۆڵی ڕەساسی لەگەڵ كراسی سپی
كوڕ: پانتۆڵی ڕەساسی لەگەڵ كراسی سپی

جلوبەرگی قۆناغی حەوت و هەشت و نۆ لە ناوەندەكانی خوێندنی حكوومی:
كچ: تەنوورە یان پانتۆڵی نیلی لەگەڵ كراسی سپی
كوڕ: پانتۆڵی نیلی لەگەڵ كراسی سپی

جلوبەرگی قۆناغی 10_11_12ی زانستی_وێژەیی_پیشەیی لە ناوەندەكانی خوێندنی حكوومی:
كچ: تەنوورە یان پانتۆڵی ڕەش لەگەڵ كراسی سپی
كوڕ: پانتۆڵی ڕەش لەگەڵ كراسی سپی

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچیرڤان بارزانی پرۆسەیا سیاسی یا ئیراقێ دگەل نوونەرێن ئەمریکا گۆتوبێژ کر

Lalish Duhok

حوکمەتا هەرێما کوردستانێ چەندین بریارێن گرنگ دان

Lalish Duhok

ده‌مێ راگەهاندنا ئەنجامێن ئه‌زموونێن پۆلا 12ێ ئامادەیی هاته‌ دیارکرن

Lalish Duhok