شبكة لالش الاعلامية

مەسرور بارزانی رەزامەندی دا ل سەر خەرجکرنا زێده‌تر ژ 82 ملیۆن دیناران ۆ هاتنوچوونا قوتابیێن شنگالێ

مەسرور بارزانی رەزامەندی دا ل سەر خەرجکرنا زێده‌تر ژ 82 ملیۆن دیناران ۆ هاتنوچوونا قوتابیێن شنگالێ
K24 – هەولێر

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە 82 ملیۆن دینار بۆ هاتووچۆی قوتابیانی شەنگال و دەوروبەری.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “جەنابی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رێزدار مەسرور بارزانی، ساڵانە بۆ پاڵپشتی قوتابیانی شەنگال کە تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی لە دهۆک ئەنجامدەدەن، رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی (هەشتا و دوو ملیۆن و پەنجا هەزار دینار)، بۆ خەرجی هاتووچۆی قوتابیانی شەنگال و دەوروبەری، کە تیایدا (745) قوتابی پۆلی 12ی ئامادەیی سوودمەند دەبن لەم پشتیوانییە داراییە”.

روونکراوەتەوە “ئەو قوتابییانەی کە گشت بابەتەکان لە پارێزگای دهۆک ئەنجام دەدەن بڕی 120 هەزار دینار تەرخان کراوە. ئەو قوتابییانەی یەک بابەت و دوو بابەت 50 هەزار دینار تەرخان کراوە. بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانیان. و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پاڵپشتی دارایی جەنابی سەرۆکی حکومەتیان بۆ خەرج دەکرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ماكس بریموراك:ئەمریكا ل ئاستەكی بلند كار لسەر كەیسا ئێزدیان كریە

Lalish Duhok

نێزیكی 220خێزانێن ئێزدی ل كەمپەكا باژێرێ‌ سلێمانیێ‌ ئاكنجی نە

Lalish Duhok

شێخ شامۆ:”ریفراندۆم کلیلا چارەسەرييا ئێش و ئازارێن کوردێن ئێزدى يە”

Lalish Duhok