شبكة لالش الاعلامية

هه‌ركه‌سه‌كێ كڕین و فرۆتنێ ب هه‌ژمارێن بانكی بكه‌ت دێ ئێته‌ ده‌سته‌سه‌ركرن 

هه‌ركه‌سه‌كێ كڕین و فرۆتنێ ب هه‌ژمارێن بانكی بكه‌ت دێ ئێته‌ ده‌سته‌سه‌ركرن 

باسنيوز:

هاووڵاتیان له‌باره‌ی به‌ناوكردنی سیمكارت و كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی و پاشان فرۆشتنه‌وه‌ی گروپێكی فێڵباز، ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌ و لیژنه‌ی ئه‌منی چه‌مچه‌ماڵیش ده‌لیت: هه‌ركه‌س ئه‌و كاره‌ بكات ده‌ستگیر ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15/7/2023، لیژنه‌ی ئه‌منی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند: “دانیشتوانی سنوورەکە و سەرجەم دووکانەکانی فرۆشتنی سیمکارت و ھاوڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، فرۆشتنی سیمکارت بۆ کردنەوەی ھەژماری بانکی و ھەڵخەڵەتاندنی ھاووڵاتیان بە پێدانی بڕێک پارە کە لەنێوان (25 تا 100) ھەزار دینارە، بەھەموو شێوەیەک قەدەغەیە و ھەر کەسێک ئەو کارە بکات سزا دەدرێت.”

ئاماژەی بەوەش کردووە، ماوەیەکە لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان گروپێک په‌یدابوون، بەرامبەر بە بڕێک پارە کە بەھاووڵاتیانی دەدەن، سیمکارتیان بەناو دەکەن و ھەژماری بانکییان بەناوەوە دەکەنەوە و لە دەرەوەی وڵات ئاڵوگۆڕی دراو بەو ھەژمارەوە دەکرێت، بەبێ ئەوەی ھاوڵاتییه‌كه‌ ئاگادار بێت، به‌وجۆره‌ بڕه‌ پارەیەکی زۆر بە ناوییەوە حەواڵە ده‌كرێت، بەو ھۆیەشەوە باجێکی زۆر دەچێتە سەرناوەکەی و ھەر کاتێک کاری بە فەرمانگەیەکی حکوومی هه‌بێت، سەرجەم باجەکەی لێی وەردەگیرێت، کە ڕەنگە دەیان ملیۆن دینار بێت، بۆیە ھەر کەسێک کاری لەو شێوەیە بکات، دەستگیر دەکرێت و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زیرێ ده‌رڤه‌یێ ئیرانێ گه‌هشت هه‌رێما كوردستانێ

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا دارايى دەربارەی پاشکەفتكرنا مووچێ سێ هه‌يڤێن فەرمانبەران رۆنکرنه‌كێ دده‌ت

Lalish Duhok

سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ دێ لگەل وەزیرێ بەرگرييا فەرەنسا کۆم بت

Lalish Duhok