شبكة لالش الاعلامية

ئيمارات دێ زانكۆيه‌كێ ل شنگال دروست كه‌ت

ئيمارات دێ زانكۆيه‌كێ ل شنگال دروست كه‌ت

سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە لەپەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، زانکۆیەک لە شنگال دەکرێتەوە و زەوی بۆ زانکۆکە دابینکراوە و لەلایەن حکوومەتی ئیماراتەوە دروست دەکرێت، دەشڵێ: داوامان لە سودانی کردووە رۆژی ٣ی ئاب بکرێتە پشوو.

مەحما خەلیل، سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: چەندین پڕۆژەی نوێ بۆ دەڤەری شنگال جێبەجێ دەکرێن، پڕۆژەی زۆر گرینگن لەگەڵ بالیۆزخانەی ئیمارات لە ھەوڵداین بۆ کردنەوەی زانکۆیەک لە شنگال، حکوومەتی ئیمارات گوژمەیەک پارەی بۆ شنگال تەرخان کردووە، بڕیارە بەو پارەیە زانکۆیەک بەناوی زانکۆی شنگال لە سەنتەری قەزای شنگال بکرێتەوە.

سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە گوتی: ئێستا خەریکی ڕێکارەکانی کردنەوەی زانکۆی شنگالین و لە قۆناغی یەکەمدا ١٥٠ دۆنم زەوی بۆ دروستکردنی زانکۆکە دابین کراوە و لەگەڵ تەواوبوونی ڕێکارەکان دەست بە دامەزراندن و کردنەوەی زانکۆی شنگال دەکرێت ئەمەیش دەستکەوتێکی گەورەیە.

مەحما خەلیل ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: داوامان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق “محەمەد شیاع سودانی” کردووە رۆژی ٣ی ئاب بکرێتە پشووی فەرمیی لە عێراق بۆ یادکردنەوەی کارەساتی جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزدی و ئەو کارەساتەی بەسەر کوردانی ئێزدی ھات، لەگەڵ نووسینگەی سودانی لە ھەوڵداین ئەو ڕۆژە بکرێتە پشووی فەرمیی لە عێراق.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگه‌هێ لالش پشكداريێ دکۆنفرانسەکێ زانستى ل دۆر پەیمانا لوزان دكه‌ت

Lalish Duhok

ئاگه‌هداريه‌ك ژ ليژنه‌يا قوتابيان ل ده‌سته‌يا بلندا بنگه‌هێ لالش 

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش باشيكێ ئاهێن خوارنێ بسه‌ر خێزانێن ده‌ست كورت به‌لاڤ دكت

Lalish Duhok