شبكة لالش الاعلامية

مەسرور بارزانی بۆ سودانی: بلەز كۆنترۆلا ئەڤێ رەوشێ بكەن و سەرومالێ خەلكی ب پارێزن

مەسرور بارزانی بۆ سودانی: بلەز كۆنترۆلا ئەڤێ رەوشێ بكەن و سەرومالێ خەلكی ب پارێزن

باسنيوز:

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی لەبارەی دۆخی کەرکووک بڵاوکردەوە و رای گەیاند: “سەرکۆنەی شەهیدکردن و بریندارکردنی هاونیشتمانیانی کورد دەکەین کە لە لایەن شۆڤینیەکانەوە هێرشیان کراوەتە سەر.”

لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: “بە توندی سەرکۆنەی ئاژاوەکانی دژ بە دیموکراسی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە کەرکووک دەکەین، سەرکۆنەی شەهیدکردن و بریندارکردنی هاونیشتمانیانی کورد دەکەین کە لە لایەن شۆڤینیەکانەوە هێرشیان کراوەتە سەر.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “داوا لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکەم بە پەلە کۆنترۆڵی ئەم بارودۆخە نەخوازراوە بکات و سەر و ماڵی هاونیشتمانیان و خۆپێشاندەران بپارێزن و چیتر ڕێگە بە کەسانی نابەرپرس نەدات بارودۆخەکە ئاڵۆزتر بکەن.”

هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راشی گەیاندووە: “لە هەمانکاتدا داوا لە هاووڵاتییە کوردە ستەملێکراوەکانیشمان لە کەرکووک دەکەم، دان بە خۆیاندا بگرن و خۆیان لە کاردانەوەی توند بەدوور بگرن، داوا لە هاونیشتمانیانی عەرەبی ڕەسەن و تورکمانەکانی خەڵکی کەرکووکیش دەکەم، ڕێگە بە خەڵکێکی نامۆ بە شارەکە نەدەن ئاشتی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان تێک بدەن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

راوێژکاره‌كێ سەرۆکێ پۆلەندا: دڤێت ناتۆ پشتەڤانیێ ل سه‌رخوه‌بوونا کوردان بکەت

Lalish Duhok

كاره‌با دهۆكێ بۆ 24 ده‌مژمێرى

Lalish Duhok

به‌ره‌ڤانييا باژێرى: ئەو ته‌رمێ ل له‌هيێن دهۆکێ دا هندبووى، هاته‌ ديتن 

Lalish Duhok