شبكة لالش الاعلامية

جێگری پارێزگارێ نەینەوا: لیژنەیەکا ڤه‌كۆلينێ ل دۆر بوويه‌را حەمدانیە هاتيه‌ پێکئينان

جێگری پارێزگارێ نەینەوا: لیژنەیەکا ڤه‌كۆلينێ ل دۆر بوويه‌را حەمدانیە هاتيه‌ پێکئينان
جێگری پارێزگاری نەینەوا ئاشکرایکرد: لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکانی حەمدانیە پێکھاتووە، دەشڵێ: سوپاسی ھەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی دەکەین بەھانای حەمدانییەوە ھات و دەرگای نەخۆشخانەکانیان واڵاکرد.

ڕەفعەت سمو: جێگری پارێزگاری نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی حەمدانیە کارەساتێکی جەرگبڕە، بەداخەوە ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکە لە ھەڵکشاندایە، ھەموو تیمەکانی فریاکەوتن ڕەوا نەی حەمدانیە کراون و ئیدارەی پارێزگای نەینەوا سەردانی شوێنی رووداوەکەی کردووە ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی عێراقیش لەحەمدانیە بوو بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری ڕووداوەکەبن.

جێگری پارێزگاری نەینەوا گوتیشی: وەک ئیدارەی نەینەوا سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی و تیمەکانیان دەکەین زوو گەیشتنە حەمدانیە و بەشێکی زۆری بریندارەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ھەرێمی کوردستان، ھەڵوێستێکی مرۆڤانەیان ھەبوو، ھەر شەوی ڕابردوو ڕاستەوخۆ مەسروور بارزانی پەیوەندی بە وەزیری ناوخۆی ھەرێم و وەزیری تەندروستی کرد و دەرگای نەخۆشخانەکانیان کردەوە بۆ وەرگرتنی بریندارانی حەمدانیە، ئەوان جیاوازی ناکەن لەنێوان ھەرێم و نەینەوا.

ڕەفعەت سمو، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ھێشتا سەرەداوی ھۆکاری ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ھۆڵی ئاھەنگێڕانی حەمدانیە دەست نەکەوتووە، بەڵام لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکھاتووە و ھێڵکاری شوێنی ڕووداوەکەیان کردووە دوای کۆتایی ھاتنی لێکۆڵینەوە ئەنجامەکەی دیار دەبێت و ئاشکرا دەکرێت تا بزانین ھۆکاری ڕووداوەکە بۆچی دەگەڕێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

یلدرم: مە 11 بنگەھێن سەربازی ل ناڤا ھەرێمێ ھەنە

Lalish Duhok

وه‌زیرێ ده‌رڤه‌یێ ئیرانێ گه‌هشت هه‌رێما كوردستانێ

Lalish Duhok

هێزێن سووریا دیموکرات ژمارەیەکا گوندان رزگاركرن

Lalish Duhok