شبكة لالش الاعلامية

سەرۆک بارزانی پێشوازی ل باڵيۆزێ فەرەنسا ل عێراقێ کر

سەرۆک بارزانی پێشوازی ل باڵيۆزێ فەرەنسا ل عێراقێ کر

باسنيوز:

ئەمڕۆ شەممە 28ی تشرینی یەكەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز ئێریك شوڤالییێ باڵوێزی فەرەنسا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باڵوێزی فەرەنسا لە عێراق سڵاوی سەرۆك (ماكرۆن)ی بە سەرۆك بارزانی گەیاند. هەروەها بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ڕووداوەكانی ناوچەكە و ئەگەر و مەترسییەكانی قۆناغی داهاتوو، ئاڵوگۆڕ كرا.

پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو و، هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەرز نرخێندرا. باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق دەستخۆشی لە بڕیاری سەرۆك بارزانی كرد كە لەپێناو هێوركردنەوەی بارودۆخەكە بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانی پێشكەشی زانكۆی كەركووك كرد و، بە بڕیارێكی حەكیمانەی لەقەڵەم دا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ناڤه‌ڕۆكا كۆمبوونا ئه‌ڤرۆ یا جڤاتا وه‌زیرێن هه‌رێما كوردستانێ

Lalish Duhok

هه‌تا نوكه‌ به‌غدا مووچێ پێشمه‌رگه‌ى يێ حه‌فت هه‌يڤان نه‌ ڤرێكريه‌

Lalish Duhok

ڤێ هه‌فتیێ پارتی و ئێكه‌تی دێ پرۆژه‌یێ خوه‌ راگه‌هینن

Lalish Duhok