شبكة لالش الاعلامية

مەسرور بارزانی پێشوازی ل شانده‌كێ یانەيا وەرزشی يا ئیتیحاد يا سعوودی کر

مەسرور بارزانی پێشوازی ل شانده‌كێ یانەيا وەرزشی يا ئیتیحاد يا سعوودی کر

باسنيوز:

ئەمڕۆ یەکشەممە 5/11/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە سەرۆک و ڕاهێنەر و یاریزانانی یانەی وەرزشی (الاتحاد)ی سعوودی کرد.

لە دیدارەکەدا کە محەمەد بن سلێمان عەسێری کونسولی گشتیی عەرەبستانی سعوودی لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆکی حکوومەت وێڕای بەخيرهێنانی شاندی یانەی (الاتحاد)، ئاماژەی بە پەیامی گرنگی وەرزش کرد کە جیا لە بەخشینی چێژ و بەسەربردنی کاتێکی خۆش و سوودی تەندروستی، لە هەمان کاتدا دەکرێ وەرزش ڕۆڵێکی گرنگیش لەیەک نزیکكردنەوە و برەودان بە تەبایی و ئاشتەوایی نێوان گەلان بگێڕێت.

سەرۆک و یاریزانانی یانەی(الاتحاد) خۆشحاڵی خۆیان بە هاتنیان بۆ کوردستان و پێشوازی گەرمیان لەلایەن خەڵکی هەولێرەوە دەربڕی.

بڕیارە سبەی دووشەممە هەردوو یانەی ئیتیحادی سعوودی و قوە جەویەی عێراقی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا لەسەر یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری رووبەرووی یەک ببنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچیرڤان بارزانى: دڤێت هه‌لبژارتن د سێ مه‌هێن بهێن دا بهێنه‌ كرن

Lalish Duhok

رۆنكرن ده‌رباره‌ی‌ كێمكرنا رێژا پاشكه‌فتى لسه‌ر مووچێ هێزێن ناڤخۆ دئێته‌ دان 

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی:دخوازين عادل عه‌بدولمه‌هدى قۆناغه‌كا نوو ده‌ست پێ بكه‌ت

Lalish Duhok