شبكة لالش الاعلامية

چار به‌نداڤێن نوى دێ ل هه‌رێما كوردستانێ هێنه‌ دروستكرن

چار به‌نداڤێن نوى دێ ل هه‌رێما كوردستانێ هێنه‌ دروستكرن

ھەولێر _KDP.info_

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: ڕێککەوتنمان لەگەڵ حکوومەتی عێراق کردووە، بۆ ئەوەی چوار بەنداوی گەورەی ستراتیژی لە ھەرێمی کوردستان دروست بکەین، سەرەڕای قەیرانەکانیش ھەشت بەنداوی مامناوەندمان دروست کردووە.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: ئێمە وەکو وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی عێراق ڕێککەوتووین، بۆ ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان چوار بەنداوی گەورەی ستراتیژی دروست بکەین، بڕیارە ئەمساڵ دەست بە دروستکردنی ئەو چوار بەنداوە بکرێت.

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی زۆر بە دروستکردنی بەنداو دەدات، ئێمە وەکو ھەرێمی کوردستان سەرەڕای قەیرانەکانیش ھەشت بەنداوی مامناوەندمان لە ھەرێمی کوردستان دروست کردووە.

دەشڵێت: جگە لەوەش بەردەوامین لە گلدانەوەی ئاو لەڕێگەی دروستکردنی پۆند لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كاروانه‌كێ سوپایێ ئیراقێ ژ به‌غدایێ به‌ر ب مه‌خموورێ برێكه‌ڤت

Lalish Duhok

داوى بڕیار ده‌ربارەی داخلبوونا قوتابیێن پۆلێن 9 و 12ێ هاته‌ دان

Lalish Duhok

مووچێ كێمئەندامان دێ ئێته‌ دابەشكرن

Lalish Duhok