شبكة لالش الاعلامية

20 ساڵ بسه‌ر كاره‌ساتا ئێكى شوباتێ ده‌رباز بوون  

20 ساڵ بسه‌ر كاره‌ساتا ئێكى شوباتێ ده‌رباز بوون  

کوردستان TV
20 ساڵ به‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كانی یه‌كی شوبات له‌ باره‌گاكانی پارتی و یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر تێده‌په‌ڕێت.

20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ 1ی شوباتی 2004، له‌ هه‌ریه‌ك له‌ باره‌گاكانی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌كاتی پێشوازیكردن له‌ میوانان بۆ جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌، دوو ته‌قینه‌وه‌ هه‌ردوو باره‌گای لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ئامانج گرت ، به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین سه‌ركرده‌ و كادر و هاووڵاتی له‌هه‌ردوو پارتدا شه‌هید و برینداربوون.

له‌ساڵیادی ئه‌مڕۆژه‌شدا وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، له بیسته‌مین ساڵیادی كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی یه‌كی شوباتدا، ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و دووپات كراوه‌ته‌وه‌، خوێنى شەهیدان و قوربانییەکانی كاره‌ساته‌كه‌، بوونە هەوێنى زیاتر بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان و تەبایى و یەکێتى ڕیزەکانى گەلى کوردستان.

ده‌قی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌ت:
ڕاگەیەندراوى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان
لە یادى شەهیدانى(1)ى شوباتدا
پێش (20)ساڵ و لەڕێکەوتی (1)ى شوباتى ساڵى 2004، تیرۆریستانی تاریک ویست لە دوو کردەوەى خۆکوژیدا لە شارى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان (103)بەرپرسى حکومى و سەرکردە و کادیر و پێشمەرگە و هاووڵاتییان شەهیدکرد و ژمارەیەکى تریش بریندار بوون.
ئەگەر چى تیرۆریستان ئەو کارە قێزەوونەیان بۆ تێکدانى ئاشتى و گیانى لێبوردەیى و خۆشیەکانى جەژن بوو بەڵام خوێنى شەهیدان و قوربانیەکان بوونە هەوێنى زیاتر بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان و تەبایى و یەکێتى ڕیزەکانى گەلى کوردستان،
ئەمساڵیش کە یادى شەهیدان و قوربانییانی ئەوکارەساتە دەکەینەوە لەگەڵ ناردنى دروود بۆ گیانى شەهیدانى کوردستان، گەل و حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کاتێکدا شانازى بە ئاسایش و ئارامى کوردستان و خۆڕاگرى لە ئاست هەموو کارەسات و قەیرانەکان دەکات و لە هەمانکاتدا جەخت لە یەکخستنى هەوڵەکان دەکەینەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و تیرۆریزم.
هیوادارین ئەم بۆنانە هاندەرى زیاتر بەهێزکردنى سەروەرى کوردستان و یەکێتى ڕیزەکانى گەلەکەمانبێت. ئێمەش لە وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان ، بیرەوەرى شەهیدان و قورباییان بەرز و زیندوو ڕادەگرین و وەک هەمیشە لە هەوڵى بەردەوامداین بۆ خزمەتکردنى کەسوکارى شەهیدان.
وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مه‌سروور بارزانی: ئه‌ڤ ساله‌ هه‌رێما كوردستانێ دێ ریفراندۆما سه‌رخوه‌بوونێ بكه‌ت

Lalish Duhok

نووترین زانیاری ده‌رباره‌ی ده‌مێ دروستكرنا ژمارا  بانكی بۆ موچه‌خۆران 

Lalish Duhok

بەشێن ئاهێن خوارنێ يێن فەوتاو يێن وه‌لاتيان دئێته‌ قەرەبووكرن 

Lalish Duhok