شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا ناڤخۆ: چ ئاوارە و پەنابەران ب زۆرەملێ ڤه‌ناگەڕينين

وەزارەتا ناڤخۆ: چ ئاوارە و پەنابەران ب زۆرەملێ ڤه‌ناگەڕينين
ئاڤا نیوز

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 900 هەزار ئاوارە و پەنابەر هەن و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پاڵپشتی لە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان دەکات، بەڵام بەهۆی چەندین هۆکارەوە نایانەوێت بگەڕێنەوە؛ وەک حکومەتی عێراقیش کەمپەکان بەڕوویاندا داناخات.

بۆچی گرنگە: ژمارەیەکی زۆر لە کەمپەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق داخراون و پەنابەریان تێدا نەماوە بەهۆی ئەوەی نێردراونەتەوە بۆ زێدی خۆیان، بەڵام لە هەرێمی کوردستان 34 کەمپ هەیە و حکومەتی هەرێمی کوردستان نایەوێت بەزۆر کەمپەکان دابخات.

لێدوانی فەرمی: “ئێمە پاڵپشتی لە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە و شکۆمەندانەی ئاوارە و پەنابەران بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان دەکەین، بەڵام نابینە بەشێک لە بڕیاری داخستنی کەمپەکان و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان لە حکومەتی عێراق چونکە هەندێک پێوەری تێدایە پێچەوانەی مافی مرۆڤ و دەستووری عێراقییە”، عەلی سەعید، بەڕێوەبەری ناوەندی هەماهەنگی و قەیرانەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمەی بە ئاڤا نیوز گوت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی بەدواداچوونەکانی ناوەندەکە، هۆکاری نەگەڕانەوەی ئاوارەکان دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی سەقامگیری، دەرفەتی کارکردن، بوونی گرووپی میلیشیای چەکدار لە زێدی ڕەسەنی ئاوارەکان و جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی شەنگال.

ژمارەکان وادەڵێن: لەکۆی 900 هەزار و 467 ئاوارە و پەنابەر، 631 هەزار و 174 کەسیان ئاوارەی ناوخۆین و 269 هەزار و 293ـیان پەنابەرن. لەکۆی ژمارەی ئاوارە و پەنابەران 30%ـیان لەنێو کەمپەکان دەژین و 70%ـیان لەدەرەوەی کەمپەکان دەژین.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل 2021نێزیكی هه‌شت هه‌زار كه‌سان بووينه‌ قوربانيێن روودانێن هاتن وچوونێ 

Lalish Duhok

وەزارەتا ره‌وشه‌نبیری پەخشێ کەنالێن “ئێن ئاڕ تی” راگرت

Lalish Duhok

ئیرانێ کوشتنا قاسم سلێمانی پشتراست کر

Lalish Duhok