شبكة لالش الاعلامية

کۆمیسیۆنا هەڵبژارتنان بۆ دەنگدەران: کارتێن بایۆمەتری وەربگرن

کۆمیسیۆنا هەڵبژارتنان بۆ دەنگدەران: کارتێن بایۆمەتری وەربگرن

رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای لەو کەسانە کرد کە کارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە، سەردانی نزیکترین بنکە لە پارێزگاکانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، تاوەکو بتوانن بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکەن.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: “کۆمیسیۆن بەردەوامە لە رادەستکردنەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان بەو کەسانەی کە لە ساڵی 2023دا تۆماری خۆیان و زانیارییەکانیان نوێکردووەتەوە.”

جومانە غەلای داوای لەو کەسانە کرد، کە تۆماری خۆیان نوێکردووەتەوە، سەردانی نزیکترین بنکەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدەران لەو 173 بنکەیە لە پارێزگاکانی خۆیان بکەن بۆ ئەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان وەربگرنەوە و بتوانن بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن.

بڕیارە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە 10ـی حوزەیرانى داهاتوو بکرێت، یەکەمجارە بەبێ کورسیی کۆتای پێکھاتەکان دەبێت، کە پێنج کورسی بۆ کریستیانەکان، پێنج بۆ تورکمان و کورسییەکى دیکەیان بۆ ئەرمەن بوو، بەڵام لە 21ـی شوبات دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق بڕیاری دا بە هەڵوەشاندەوەی کورسیی کۆتاکان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بەشار كیكی سەره‌دانا پەرلەمانێ كوردستانێ دكت

Lalish Duhok

ده‌مێ گونجایی بۆ زارۆكان چه‌نده‌ بۆ ته‌ماشه‌كرنا‌ تەلەڤزیۆن، ئایپاد و مۆبایلێ.

Lalish Duhok

كارەبا نیشتمانی دێ كێم بت 

Lalish Duhok