شبكة لالش الاعلامية

پەكەكە كرین و فرۆشتنێ ب ئێزدیان دكت

پەكەكە كرین و فرۆشتنێ ب ئێزدیان دكت 13705067_912411702238702_2040218733_n

شنگال-KDP.info-

جێگری فەرماندەی پێشمەرگەی شنگال دەڵێ، هەروەك چۆن داعش خەڵكی شنگالی دەبرد و كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكردن، پەكەكەیش بە هەمان شێوە خەڵكی شنگال دەبەنە قەندیل و بە كوشتیان دەدەن یانیش دەیانبەنە ناو ڕیزەكانی خۆیانەوە.

(عەمید سمێ بۆسەلی)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “پەكەكە ئەگەر خراپتر لە داعش نەكات، هیچ كارێكی باش ناكات، چەند داعش كێشە و گرفت بۆ خەڵكی ناوچەكە و هێزی پێشمەرگە دروست دەكەن، پەكەكەیش ئەوەندە بوونەتە كێشە، پەكەكە ڕێگری لە خەڵك دەكەن و بەرتیل دەدەنە خەڵك و شتی هاووڵاتیان تاڵان دەكەن”.

(بۆسەلی) گوتیشی: “هەروەك چۆن داعش خەڵكی شنگالی دەبرد و كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكردن، پەكەكەیش بەهەمان شێوە خەڵكی شنگال دەبەنە قەندیل و بە كوشتیان دەدەن یانیش دەیانبەنە ناو ڕیزەكانی خۆیانەوە، خەڵكی شنگال دژی ئەو پیلانانەی پەكەكەنە و داوا دەكەن هەرچی زووە پەكەكە ناوچەكە چۆڵ بكات، چونكە هەم ڕێگری لە گەڕانەوەی خەڵكی ناوچەكە دەكات، هەم بووەتە ڕێگر لە ئاوەدانكردنەوەی شارەكە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پشتی خۆ ڤەكێشانا پەكەكێ‌ ئاوارە دێ‌ ڤەگەرنە شنگال

Lalish Duhok

رێیا دچتە مەزارگەهێ‌ شێشمس پێتڤی سەخبێركرنێ‌ یە

Lalish Duhok

نڤیسینگەها لالش مەهەتێ‌ كۆمبوونا خۆ یا وەرزی ئەنجام دا

Lalish Duhok