قایممقامێ شنگال: دوو فەرمانبەرێن دهۆک بهرى بێنه تيرۆركرن ژلايێ پەکەکێ هاتبوونه دەستهسهركرن
باسنيۆز:
شەهیدبوونی دوو پێشمەرگە لە شەنگال نیگەرانی لێ دەکەوێتەوە و قایمقامی شنگال ئاشکرای دەکات: “ئەو دوو فەرمانبەرە پێشتر لە لایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) کە هێزێکی سەر بە پەیەدە و پەکەکەن، دەستگیر کراون”.
پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، تەرمی دوو فەرمانبەری ڕێگاوبانی دهۆک کە وەک پێشمەرگەی خۆبەخش چووبوونە سەنگەرەکانی پێشمەرگە، لە چیای شنگال دۆزرایەوە. ئەمڕۆ سێشەممە 4\10\2016، مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “هەموو بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گەریلاکانی پەکەکە دەستیان لە شەهیدکردنی ئەو دوو پێشمەرگە خۆبەخشەدا هەبووە”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە دوو فەرمانبەرەکە پێش شەهیدکردنیان، لە لایەن هێزەکانی یەپەگەوە دەستگیر کراون و پێیان گوتوون کە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکەن، بەڵام دواتر ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەکان بۆ سووریا بردراون و هەردوو پێشمەرگە خۆبەخشەکەش تیرۆر کراون”. گوتیشی: “ئێمە بە فەرمی هیچ ناڵێین، تا لێکۆڵینەوەی ورد لەوبارەیەوە دەکرێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
