شبكة لالش الاعلامية

کەسه‌كێ دى ل شنگالێ هاته‌ كوشتن

کەسه‌كێ دى ل شنگالێ هاته‌ كوشتن 

باسنيۆز:d5bf45edf3526f3fb36096ecb183c1da_l

بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ لە شنگال ڕایگەیاند “هەندێک کەسی نەناسراو کوردێکی ئێزدییان بەناوی هادی عیدو قاسم دژیێ‌، تەمەن 60 سال ل شنگال کوشتووە و تەرمەکەی لە نێوان ” دوكری و دوهۆلا” دۆزراوەتەوە.

نایف سەیدۆ، بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی (باسنیوز) ڕایگەیاند “سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/10/2016 تەمەری هاوولاتییەکی ئیزدی بەناوی هادی عیدۆ قاسم دژێی بە کوژراوی لە دەڤەری شنگال دۆزراوەتەوە کە چەند ڕۆژە لەمەوبەر بێسەروشوێن کرابوو و کەس ئاگای لێ نەبوو.”

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە تەرمی هادی عیدۆ ئەمڕۆ لە نێوان ناڤبەرا “دوگری و دوهۆلا” بە کوژراوی دۆزرایەوە.

گوتیشی “هادی عیدۆ خەڵکی “خانەسۆر” بووە و بەمەبەستی سەدانی ماڵ و موڵکی خۆی سەدانی ئەو ناوچەیەی کردبوو کە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژراوە.”

ئەمە یەکەم جار نییە کە خەڵک ڕفاندن و کوشتنی هاووڵاتیان لە دەڤەری شنگال و دەوروبەری ڕوو بدات، هەفتەی ڕابردوو دوو هاووڵاتیی دیکەی ئیزدی لە چیای شنگال کوژران. بە گوتەی مەحما خەلیل قایمقامی شنگال و چەند بەرپرسێکی دیکەی ناوچەکە ئەو کەسانە لەلایەن پەکەکەوە کوژراون، بەڵام هەتا ئێستا پەکەکە لەم بارەوە هیچ لێدوانێکی نەداوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پەرلەمانێ‌ عێراقێ زێدەكرنا كورسیكێن ئێزدیان ل پەرلەمانێ‌ رەتكر

Lalish Duhok

شوونوارێن ئێزديان ل کوردستانێ

Lalish Duhok

130خێزانێن كێم ده‌رامه‌ت هاريكارى ل شاريا وه‌ر‌گرتن

Lalish Duhok