شبكة لالش الاعلامية

بارزانى:دێ تۆلا كچێن ئێزدى ڤه‌كه‌ين

بارزانى:دێ تۆلا كچێن ئێزدى ڤه‌كه‌ين 

باسنيۆز:42f38b269fc773fa9ca6a2389fb7907f_l

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە ئەوانەی چاوساغییان بۆ رێکخراوی توندڕەوی داعش لە داگیرکردنی ناوچە کوردستانییەکانی سنووری پارێزگای نەینەوا و کەرکووک کرد، هەمان چارەنووسی چەکدارانی داعشیان دەبێت.

رۆژی چوارشەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2016، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شارەدێی باشیک لە پارێزگای نەینەوا گوتارێکی بۆ زانایان و هاووڵاتییانی مەسیحی، تورکمان، عەرەب و کوردانی موسڵمان، شەبەک و ئێزدی پێشکەش کرد.

مەسعود بارزانی لە گوتارەکەیدا، ئاماژەی بەقارەمانێتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد و رایگەیاند، پێشمەرگە بە رشتنی خوێنی خۆی بۆ رزگاری و بەهابەرزەکان، سەری گەلی کوردستانی بەرز کردووەتەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە شانازییەوە باسی ناوچە کوردستانییە رزگارکراوەکانی کرد و رایگەیاند، هەموو خاکی کوردستان رزگار کراوەتەوە و بۆ چۆنێتیی بەڕێوەبردنیشیان، هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمریکا و عێراق رێککەوتووە.

مەسعود بارزانی باسی رفاندنی کچانی ئێزدی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کرد و رایگەیاند، ”لە هەر کوێی دونیا بن“ تۆڵەیان لێ دەکرێتەوە و ئاماژەی بەوەش دا، کە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئاوارەکان دەکرێت، کە بەهۆی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ ئاوارە دەبن و هەموو ئەوانە دەدۆزرێنەوە، کە هاوکاری داعش بوون و لەگەڵ لاوازبوونی دەسەڵاتەکەیان، دەیانەوێ وەک ئاوارە خۆیان بگەیەننە کوردستان.

بارزانی هەروەها رایگەیاند، کە هەر کەسێک، ئەگەر کورد، عەرەب یان تورکمان بێت و لەگەڵ داعش بووبێ یاخود چاوساغیی بۆ رێکخراوەکە کردبێ، ئەوا تاوانبارە و ”دوژمنمانن“ و چارەنووسیان هەمان ئەو چارەنووسە دەبێ، کە چەکدارانی داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە هەیانە.

پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ، پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر ئۆپەراسیۆنەکە رێککەوتوون و سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش ئەو رێککەوتن و هەماهەنگییە بە ”دەستکەوتی مەزن“ و پەیوەندیی باشی هەرێمی کوردستان و عێراق دادەنێت.

مەسعود بارزانی هەموو هاووڵاتییانی ناوچە کوردستانییەکانی سنووری پارێزگای نەینەوای دڵنیا کردەوە، کە پێشمەرگە ئاسایشی خەڵکەکە دەپارێزێت و ”ناهێڵین جارێکی دیکە کەس دەستتان بۆ درێژ بکات“ و رایگەیاند، لەگەڵ حکوومەتی عێراق لەسەر بەڕێوەبردن و سنووری دەسەڵاتی پێشمەرگە لەو ناوچانە رێککەوتووە.

لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ، بەشێک لە میدیا و سەرکردەی حزبەکانی کوردستان رایانگەیاند، کە پێویست ناکات پێشمەرگە بەشداریی شەڕی رزگارکردنەوەی مووسڵ بکات، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەو قسانە دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، ئەگەر مووسڵ ئارام نەبێت، ”ناتوانین بڵێین ھەرێمی کوردستان سەقامگیرە“، چونکە مووسڵ لە رووی ئابووری و کۆمەڵایەتیشەوە گرنگیی خۆی بۆ کوردستان ھەیە.

بارزانی هەروەها ئاماژەی بەوە دا، کە پێش داگیرکاریی داعش لە مووسڵ، 300 هەزار هاووڵاتیی کورد لەو شارە دەژیان، کە ”چارەنووسیان بۆ ئێمە گرنگە“ و رەخنەگرەکانیش با لەخۆیان بپرسن، کە ”چۆن 300 ھەزار کورد پشتگوی دەخرێت؟“.

مەسعود بارزانی پێیوایە هێرشی داعش بۆ سەر کوردستان درێژکراوەی هێرش و تیرۆرەکانی رژێمی بەعس، گرووپەکانی ئەنسارولئیسلام و قاعیدە، دواتر ستەمکارییەکانی نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقە، کە چاوەڕێی دەکرد فڕۆکەی جەنگیی F16ـی بۆ بێت بۆ لە ناوبردنی کورد.

بارزانی، کە هاوکات فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کوردستانە، بەڵێنی بەردەوامیدان بە بەرگریکردن ”لە ماڵ و وڵاتی خۆمان“ی دا و رایگەیاند، گرنگیی زیاتر بە پێشمەرگە دەدرێت و ”خۆمان ڕێکدەخەینەوە و چەک و ڕاھێنانمان باشتر دەکەین“ بۆ هەر ئەگەرێکی دوای کۆتایی هێنان بە داعش.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نەخۆشێن شنگال بۆ چارەسەریێ ‌دچنە مووسل و تلەعفەر

Lalish Duhok

ب هەڤکاری دگەل بنگەهێ لالش تایێ باعەدرێ قارەمانیا تەپاپێ یا بناڤێ خودێ ژێ ڕازی (شێخ شامۆ) ب داوى هات

Lalish Duhok

ئێزدی داخوازا پۆستێن کارگێڕی ل دھۆکێ دکن

Lalish Duhok