شبكة لالش الاعلامية

کوردێن ئێزدی داخوازێ ژلایەنێن سیاسی دکن ب دەنگ بانگەوازييا بارزانی بچن

کوردێن ئێزدی داخوازێ ژلایەنێن سیاسی دکن ب دەنگ بانگەوازييا بارزانی بچن

باسنيۆز:acb976aa006c00ad9b0ac578fdec7b75_l

بەرپرسێکی کوردانی ئێزدی داوای لە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیی کورد و پێکهاتەکانی (ئێزدی، مەسیحی، شەبەک، تورکمان و کاکەیی)، بە دەنگ بانگەوازەکەی بارزانییەوە بچن.

شەمۆ قاسم، بەرپرسی لێژنەی ڕۆشنبیری لە دەستەی باڵای بنکەی (لالش)ی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”چەندە ئارامی و پێکەوەژیان و لێبووردەیی بەهێزتر بێت، کوردانی ئێزدی هەست بە بەختەوەریی زیاتر دەکەن“. گوتیشی: ”بارزانی خۆی لە مافی پێڕەوانی هەموو ئایینەکان بە خاوەن کردووە“.

شەمۆ داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد، بە دەنگ پەیامەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بچن. گوتیشی: ”هەر لایەنێک بەدەنگ ئەو پەیامەوە نەچێت، لە پاشەڕۆژی کورددا شوێنی نابێت“.

جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان کۆببنەوە، گوتیشی: ”پاشەڕۆژی گەلی کورد لە دەست ئەو لایەنە سیاسییانەیە، هەر لایەنێک لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداری نەکات، ئەوا کارێکی مەترسیدار دەکات“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆك بارزانی جەژنا رۆژييان ل ئێزدیان پیرۆز دكت

Lalish Duhok

بنگه‌هه‌كێ ڤاكسینا كۆرۆنایێ ل كه‌مپا شاریا دێ ئێته‌ ڤه‌كرن

Lalish Duhok

نڤیسینگەهێن لالش قوتابیێن سەركەفتی ل كەمپا خانكێ‌ خەلات دكە

Lalish Duhok