شبكة لالش الاعلامية

کچه‌كا ئێزدى ژ دەستێ داعش هاته‌ رزگارکرن

کچه‌كا ئێزدى ژ دەستێ داعش هاته‌ رزگارکرن

دهۆک-KDP.info-

 کچێکی دیکەی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش رزگار کرا کە تەمەنی ٦ ساڵە و خەڵکی شنگالە و لە ساڵی ٢٠١٤وە داعش رفاندبووی.

بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوان لە پارێزگای دهۆک (حوسێن قائیدی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، کچێکی تەمەن شەش ساڵی بەناوی (هانزاد) ک خەڵکی شنگالە و لە ساڵی ٢٠١٤ لە لایەن چەکدارانی داعش رفێندرابوو، رزگار کرا.

(حوسێن قائیدی) دەشڵێ، هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە دەستی داعشدا ماون و رفێندراون، تا ئێستاش کە نووسینگەکەمان سەر بە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی کوردستانە، توانراوە زیاتر لە ٢٩٠٠ کەس رزگار بکرێ و، بەگوێرەی زانیاری ئێمەیش نزیکەی ٣٣٠٠ کەسی دیکە لە ژێر دەستەڵاتی داعشدا ماون رزگاریان ببێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رێكخراوه‌كا ئیسرائیلی ژنێن ئێزدى رزگار دكت

Lalish Duhok

کۆنفرانسه‌ك ل دۆر ئاواران دێ ب رێڤه‌چت

Lalish Duhok

ڤیان دەخیل: حکومەتا عێراقێ شيانێن دەرێخستنا هێزێن بیانی ل شنگالێ نینن

Lalish Duhok