کچەكا رزگاربوويا ئێزدى داخوازا ب هانا هاتنێ ژئهلمانیا دکت
ئەڵمانیا-KDP.info- 
کچە کوردێکی ئێزدی، کە لە چنگی داعش ڕزگار کراوە، ڕایگەیاند، داوای لە کاربەدەستانی ئەڵمانیا کرد، ئەوانیش بۆ ڕزگارکردنی کچان و ژنانی ئێزدی بە هانایانەوە بێن.
ڕۆژی یەکشەممە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر بەرپرسانی جیهانی و ئەڵمانی لە نووسینگەی پەرلەمانی شاری بێلێفێلدی ئەڵمانیا باسی کێشەی ڕفێنراوە ئێزدییەکانی دەستی داعش و شنگال کرا.
(ئیخلاس خدر)، کچە ڕزگاربوویەکی دەستی داعش، کە لەو دانیشتنەدا بەشدار بووە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”داوامان لە وڵاتی ئەڵمانیا کرد، ئەوانیش بە هانای ئەو کچ و ژنانەوە بێن، کە ئێزدین و هێشتا لە چنگی داعشدان، تا ئەوانیش هاوکاربن بۆ ئەوەی ڕزگار بکرێن، چونکە لە بندەستی داعشدا ئازارێکی زۆر دەکێشن و ئێستا لە بارێکی زۆر سەختدان.”
(ئیخلاس) گوتی: ”پێمان گوتن، دەبێ بۆ پاڵپشتیی ئێزدییان بێنە سەرهێڵ، بۆ ئەوەی پاڵپشتێکی بەهێز بن، چونکە بەهۆی ئەو ستەمەی کە داعش لێیان کردووین، ئێستا کوردانی ئێزدی لە گشت جیهاندا دەناڵێنن.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
