هەشت کوردێن دى يێن ئێزدی هاتنه رزگارکرن
دهۆك-KDP.info-![]()
به‌رپرسى نووسینگه‌ى ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی ڕایگەیاند، ئه‌مرۆ، سێشه‌ممه، هەشت کوردی دیکەی ئێزدی لە چنگی داعش ڕزگار کران.
(حوسێن قایدى)، به‌رپرسى نووسینگه‌ى ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانـی ڕاگەیاند: ”پاش هه‌وڵ و بزاڤێكى زۆر به هه‌ماهه‌نگیى داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانى پارێزگاى دهۆك و، ژماره‌یه‌ك خێرخواز، ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه، توانیمان 8 كه‌سى دیکەی كوردانى ئێزدیى بنده‌ستى تیرۆریستانى داعشن ڕزگار بكه‌ین و، به سه‌لامه‌تى گه‌یشتنه شارى دهۆك، كه پێكهاتوون له 5 كچ و ئافره‌ت و 3 منداڵ و خه‌ڵكى گوندێكى سه‌ر به شنگالن و، له نیزیكترین كاتیش‌دا به كه‌سوكاریان شاد ده‌بنەوە.”
( قایدى ) گوتی: ”ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى تاوه‌كو ئه‌مڕۆ هاتوونه‌ته ڕزگاركردن، به‌م هه‌شت كه‌سەوە بوونه‌تە 2929 كه‌س و، هه‌وڵ و بزاڤیشمان به‌رده‌وامه بۆ ڕزگاركردنى هه‌موو کەسوکارەکانمان.”
به‌رپرسى نووسینگه‌ى ڕفێنراوانى ده‌ستى تیرۆریستانى داعش دەڵێ: ”هه‌موو کارەکانی نووسینگه‌كه‌مان به پشتیوانیى به‌رده‌وامى سەرۆکوەزیرانی کوردستانە و، سۆز به خه‌ڵكى خۆمان ده‌ده‌ین، شه‌و و ڕۆژ ده‌خە‌ینه سه‌ریه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین پێکەنین بخه‌ینه سه‌رلێوى كه‌سوكارمان. تا ئێستا زیاتر له 3 هه‌زار و 400 كه‌س لە بندەستی تیرۆریستان‌دا ماون و، ئێمە له هه‌وڵ و بزاڤمان به‌رده‌وامین، وه‌ك چۆن ماوه‌یه‌كه مزگینى خۆش به خه‌ڵكى خۆمان ده‌ده‌ین، له ڕۆژانى داهاتووشدا هه‌ندێك مزگینیى خۆشی دیکە بە گەلەکەمان دەدەین، بۆیه لێره‌وه داوا له خه‌ڵكى به‌رێزمان ده‌كه‌ین، هه‌ر زانیارییه‌كیان هه‌بێت، بچو‌وكیش بێت، پێمان بگەیەنن، تا ئێمه ئەرکی خۆمان بەجێ بێنین و ئه‌وانه‌ى ماون، ڕزگاریان بكه‌ین.”
(حوسێن قایدى) ئاماژه‌یشی دا: ”له سه‌ره‌تاى ئه‌و كاره‌ساته‌وە، کە نووسینگه‌كه‌مان كرایه‌وه، تا ئه‌مڕۆ، حكوومه‌تى فیدڕاڵیی عیراق هیچ هاوكارییه‌كى نه‌كردووین، هه‌رچه‌ند داوامان كردووه و به فه‌رمیش داوامان لە سه‌رۆكى پەرله‌مانى عیراق كردووه، به‌ڵام جێى داخه، کە هاوكاریمان ناكه‌ن.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
