شبكة لالش الاعلامية

هادی دوبانی: پەکەکە،ئێزدییان وەک قەلغانا مرۆڤى بکار دئينت

هادی دوبانی: پەکەکە،ئێزدییان وەک قەلغانا مرۆڤى بکار دئينت

دهۆک-KDP-info-

  بەرێوبەری کاروباری ئێزدییان لە پارێزگای دهۆک دەڵێ، پەکەکە بۆ پاراستنی ئێزدییان نه‌هاتووه‌تە شنگال، بەڵکو ده‌یه‌وێ ئێزدی بە دەستی ئێزدی بە کوشت بدا.

(هادی دوبانی)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌روه‌ها گوتی “پەکەکە جگە لە جێبه‌جێكردنی ئەجێندای وڵاتانی دوروبەر و (نووری مالیکی) پڕۆژه‌ی دیکەی نییه‌، بۆ ئه‌مه‌ش ئێزدییان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکار دێنێت.”

بەرێوبەری کاروباری ئێزدییان لە پارێزگای دهۆک جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌، ”پەکەکە یاریی بە هەست و مێشکی منداڵانی ئێزدی دەکات، پەروەردەیەکی بێ دوارۆژ پێشانی ئەو منداڵانە ئێزدییانە دەدات و چه‌كداریان ده‌كات.”

(هادی دوبانی) ده‌پرسێ، كه‌ ئەگەر پەکەکە بۆ خزمەتی ئێزدییان و کورد و کوردستان کار دەکات، ئه‌وا له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ی بینیییان هه‌م ئێزدی و هه‌میش حكوومه‌تی هه‌رێم و دنیایش سوپاسی ئەوانی کرد، به‌ڵام وه‌ك چۆن پێشمەرگە چووه‌ کۆبانێ و دواتر گەڕایەوە، پەکەکە شنگال و ناوجه‌كه‌ چۆڵ ناكات؟، (دوبانی) باوه‌ڕی وایه‌ ”هه‌ڵبه‌ت په‌كه‌كه‌ بۆ خێری ئێزدییان و کوردستان کار ناکات، ئاگەرنا ده‌بوو ئێستا شنگالی چۆڵ كردبایه‌ و، ناوچە ئێزدینشینەکان رادەستی هێزی ئێزدییان كردبایه‌وه‌ كه‌ سه‌ر به‌ وەزارەتی پێشمەرگەن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڤیان دەخیل ده‌ربارەی رزگارکرنا سێ زارۆكێن کوردێن ئێزدى رۆنكرنێ دده‌ت

Lalish Duhok

لسەر ئەركێ نێچیرڤان بارزانی رێيا پەرستگه‌ها لالش دێ بته‌ جووتساید

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش ل ئەلمانیا پشكداریێ‌ دڤیستەڤالەكا رەوشەنبیری دە دكت

Lalish Duhok