سه‌رۆكێ ئه‌نجوومه‌نێ شنگال: په‌كه‌كێ ل شنگال و خانه‌سۆر، زێده‌تر ژ 12 كه‌سان كوشتيه
كوردستان تيڤى
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاری شنگال، وه‌یس نه‌واف رایگه‌یاند په‌كه‌كه رۆژ له دوای رۆژ چه‌كدارانی له شنگال زیاد ده‌كات، هه‌موو ئامانجێكیشیان ئه‌وه‌یه شنگال بكه‌نه ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی ئێران و سووریا له ناوچه‌كه به‌هێز بێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاری شنگال، وه‌یس نه‌واف له لێدوانێكدا و باسی له دوایین پێشهاته‌كانی سنووری شارۆچكه‌ی شنگال كرد و گوتی: هه‌رچه‌ند ره‌وشی شنگال به‌ره‌و ئارامبوونه‌وه ده‌چێت دوای شه‌ڕفرۆشییه‌كه‌ی په‌كه‌كه له كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆر، به‌ڵام به‌داخه‌وه په‌كه‌كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی چه‌كدارانی زیاتر بكات.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كدار و هاووڵاتی عه‌ره‌بی له سووریاوه هێناوه‌ته شنگال و خانه‌سۆر بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له دژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكه‌ن. گوتیشی، پلان و به‌رنامه‌ی په‌كه‌كه له شنگال ئه‌وه‌یه شنگال له هه‌رێمی كوردستان جیا بكاته‌وه بیگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر عێراق، ئه‌مه‌یش خواستی ئێرانه تاوه‌كو هیلالێكی شیعی له ناوچه‌كه دروست بكه‌ن و هه‌ژموونی شیعه به‌سه‌ر وڵاتانی سوننه مه‌زهه‌بدا زاڵ بكه‌ن، ده‌یان ئه‌جێندای دیكه‌شیان هه‌یه كه هه‌موو دژی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كورده.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شارۆچكه‌ی شنگال، وه‌یس نه‌واف ده‌ڵێت په‌كه‌كه به به‌رنامه داڕێژراوی كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات فیتنه و دووبه‌ره‌كی له‌نێوان پێكهاته‌ی ئایینی كوردی ئێزدی و كوردی موسوڵمان دروست بكات، له‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه هاووڵاتی ئێزدی به‌ناوی موسوڵمان ده‌كوژرێت و هاووڵاتی موسوڵمانیش به‌ناوی ئێزدی ده‌كوژن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و فیتنه‌ی ناوخۆیی دروست بێت.
ده‌شڵێت چه‌كدارانی په‌كه‌كه له شنگال و خانه‌سۆر بۆ دروستكردنی فیتنه‌ی تایفی له‌نێوان پێكهاته‌كانی سنووری شنگال به‌تایبه‌تی موسوڵمان و ئێزدی، په‌كه‌كه زیاتر له 12 كه‌سیان كوشتووه و زیاتر له 30 كه‌سی دیكه‌شیان بریندار كردووه.
له‌سه‌ر رێگا و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان كادیر و لایه‌نگرانی پارتێكی دیاریكراوی هه‌رێم ده‌كوژن و ته‌قه له ئاسایش و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك سیناریۆ بۆ بابه‌ته‌كه دروست ده‌كه‌ن كه ئێزدی دژی موسوڵمان كوشتن ئه‌نجام ده‌دات، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
