شبكة لالش الاعلامية

وەزیرێ کاروبارێن شەھیدان: 2 ھەزار بەلگە ل سەر جینۆسایدا کوردێن ئێزدی رەوانەی دادگه‌ها لاھاى هاتينه‌ كرن

وەزیرێ کاروبارێن شەھیدان: 2 ھەزار بەلگە ل سەر جینۆسایدا کوردێن ئێزدی رەوانەی دادگه‌ها لاھاى هاتينه‌ كرن 
باسنيوز:
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، لەگەڵ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان کۆبویەوە.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٠/٥/٢٠١٧ مەحموود حاجی ساڵح، وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، لەگەڵ جۆن شاڕب، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان کۆبویەوە.

لەمیانی گفتوگۆکەدا، وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، بە کونسوڵی گشتی بەریتانیا راگەیاند کە تاکو ئێستا تەنیا 10 کەیسی تایبەت بە کورد لە دادگای بالای تاوانەکانی عێراق ماون و یەکلایی نەکراونەتەوە، جکە لە تاوانەکانی دژی کوردانی ئیزیدی کە دەبێ یەکلایی بکرێتەوە، تاکو ئیستاش تەنھا 6 کەیسی کورد وەکو جینوساید لەو دادگایە ناسێندراوە.

وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، ئەوەشی خستەڕوو: “لێژنەی باڵای ناساندنی جینوسایدی کوردانی ئیزیدی، تاکو ئیستا نزیکەی 2 ھەزار بەڵگە بۆ ئەم تاوانانە لە سەنتەرێکی تایبەت کۆکراوەتەوە و ھەندێکیان گەێندراوەتەوە دادگای ICC لە لاھای، بەلام دوای ئەوەی نائومێد بوونی لەوەی کە ئەم دادگایە ئەم کەیسانە ناجولێنی لە ئیستادا سەرقالی کار کردنین بۆ دروست کردنی یان دادگایەکی نێو دەوڵەتی تایبەت ھاوشێوەی کەیسی حەریری یان دادگایەکی ناخۆیی، بەڵام بە ستانداردی نێو دەوڵەتی”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نادیا موراد: 700 کەس د ئێک رۆژی دا ھاتنە کوشتن

Lalish Duhok

ب چاڤدێرییا”شێخ شامۆ”هۆلا لالش ل دەڤەرا هەوێریا هاتە سەخبێكرن و كەفتە دخزمەتا خەلكێ‌ دە

Lalish Duhok

لقێ شه‌ش يێ پارتى سالڤه‌گه‌را دامه‌زراندنا بنگه‌هێ لالش پيرۆز دكه‌

Lalish Duhok