ھەر کەسهك جيێ گرتيێن کوردێن ئێزدی ئاشکهرا بکت دێ مليۆن ديناران وهرگرت
باسنيوز:
نوێنەری کوردانی ئێزدی لە ئەنجومەنی پاریزگای مووسل، ئاماژە بەوە دەکات کە ئێستا ھەر کەسێک ھاوکارییان بۆ دۆزینەوە و رزگارکردنی رفێندراوێکی ئێزدی بکات، بە بڕی یەک ملیۆن دینار پاداش دەکرێت.
سەیدۆ چەتۆ، نوێنەری کوردانی ئێزدی لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “ھەر کەسێک ھاوکاریمان بکات و زانیاریمان لەسەر شوێنی ھەر رفێندراوێکی ئێزدی بداتی، ئێمە بەبڕی ملیۆنێک دینار پاداشتی دەکات، ھاوکات ناو و ناونیشانیشی دەپارێزین، ھەروەھا ئەنحومەنی پارێزگای مووسڵ، بڕیاری داوە کە ھەر خێزانێک کەسێکی کوردی ئێزدی لەماڵەکەی بێت و ماوەی 10 رۆژان ھەواڵ نەدات و رادەستی نەکاتەوە، ئەوا خۆی بەرپرسیار دەبێت و دەدرێتە دادگە”.
نوێنەری کوردانی ئێزدی لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، جەختی لەوەش کردەوە: “ئەگەر لە ماوەی 10 رۆژان، ئەو کەسە قسە نەکات، ئەوا سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکرێت، ھەر کەسێکیش گۆمانی لێ بکرێت، ئەوا ماڵەکانیان دەپشکنین و پۆلیس دەستگیریان دەکات”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
