شبكة لالش الاعلامية

ل پەرلەمانێ پۆلەندا ھەولا ب جینۆساید ناساندنا كۆمكوژيا ئێزديان دئێته‌ دان

ل پەرلەمانێ پۆلەندا ھەولا ب جینۆساید ناساندنا كۆمكوژيا ئێزديان دئێته‌ دان

باسنيوز:

نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا ھەوڵی بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی دەدات.

هەوڵەکەی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاریی پرۆفیسۆر ئێرێنیۆش کامینسکی، دادوەری پێشووی دادگای مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا بۆ ناساندنی ئەو تاوانانەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دژی کوردانی ئێزدی لە شاری شنگال ئەنجامی داوە.

ئەو دادوەرە هەوڵ دەدات شیکردنەوەیەکی یاسایی بۆ پەلەمانی پۆڵەندا ئامادە بکات و هۆکارەکانی گرنگیی بە جینۆساید ناساندنی کۆمەلکوژیی کوردانی ئێزدیی روون بکاتەوە.

چەکدارانی داعش رۆژی 3ـی ئابی 2014 ھێرشیان کردە سەر شاری شنگال، کە لە رووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای نەینەوایە و شارێکی کوردستانییە و دانیشتووانەکەی لە مەسیحی، موسڵمان و زۆرینەی ئێزدی پێک دێت و هەزاران ژن و منداڵی کوردانی ئێزدییان رفاند.

رۆژی 10ـی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکیدا، چەکدارانی داعش لە خاکی سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و شکستیان بە سوپا و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا ھێنا و شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

داعش گرتیێن ئێزدی وەك مەرتالێن مرۆڤی بكاردئینت

Lalish Duhok

خۆلەکا کۆمپیۆتەری بۆ هژمارەکا کادرێن حزبی و حکومی هاتە ڤەکرن

Lalish Duhok

رێڤەچوونا رێ‌ ورەسمێن جەژنا چلێ‌ هاڤینێ‌ ل پەرستگەها لالش

Lalish Duhok