شبكة لالش الاعلامية

کچه‌كا کوردا ئێزدی هاته‌ رزگاركرن

کچه‌كا کوردا ئێزدی هاته‌ رزگاركرن
باسنيوز:

کچێکی منداڵی کوردی ئێزدیی رفێندراو رزگار کرایەوە و پەرلەمانتارێکی ئێزدیش زانیارییەک ئاشکرا دەکات.

ڤیان دەخیل، پەرلەمانتاری کوردی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، کە ئەو کچە تەمەنی نۆ ساڵ بووە و لەژێر دەستی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش رزگار کراوەتەوە.

ڤیان دەخیل هەروەها رایگەیاندووە، کە باوکی کچەکە ویستوویەتی گورچیلەی خۆی بۆ رزگارکردنەوەی کچەکەی بفرۆشێ، بەڵام دواتر بە هەوڵی نووسینگەی رزگارکردنەوەی کچە ئێزدییە رفێندراوەکان لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، رزگار کراوەتەوە.

دوای داگیرکاریی داعش بۆ سەر پارێزگای نەینەوا، چەکدارانی ئەو رێکخراوە بەبیانووی کورد بوون و موسڵمان نەبوون، هەزاران کچی کوردی ئێزدییان رفاند، کە لەنێوان خۆیاندا مامەڵەیان پێوە دەکەن.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، نزیکەی نیوەی خاکی عێراق، (شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار) لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.

زۆربەی بەرپرسە باڵاکانی عێراق بە تایبەت بەرپرسانی باڵای کوردستان و پێکهاتەی عەرەبی سوننەمەزهەب، نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە هۆکاری داگیرکرانی نزیکەی نیوەی خاکی عێراق لەلایەن داعشەوە دەزانن، چونکە وەک فەرماندە سەربازییەکان باسی دەکەن، مالیکی فەرمانی کشانەوە و شەڕ نەکردنی بە سوپای عێراقی دا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب سەرپەرشتیا”شێخ شامۆ”هاریكاریێن دارایی بسەر 30 خێزانێن ئاوارەیێن شنگالێ‌ ل كەمپا مام رەشان هاتنە بەلاڤكرن

Lalish Duhok

ل شاريا هاریکاری لسەر 300 خێزانێن ئاوارەیێن شنگالێ هاتنه‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

رێڤەبەرێ‌ ناوچەیا زوومارێ‌ پەسنا رۆلێ‌ بنگەهێ‌ لالش دكت

Lalish Duhok