شبكة لالش الاعلامية

قایمقامێ شنگال:ژبه‌ر پەكەكێ و حەشدا شەعبی شنگال وێران بوويه‌

قایمقامێ شنگال:ژبه‌ر پەكەكێ و حەشدا شەعبی شنگال وێران بوويه‌
شنگال-KDP.info-

قایمقامی شنگال ده‌ڵێ، شنگالییەكان ئێستا باری گوزەرانیان زۆر خراپە و، حەشدی شەعبی پێشێلكاریی دەكات و قەیرانێكی گەورەیش لەو ناوچەیەدا سەری هەڵداوە.

(مەحما خەلیل)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، “لە سایەی پەكەكە و حەشدی شەعبیدا، شنگال وێران بووە و حەشدی شەعبی هەموو دەرگایەكی بەسەر شنگالییەكاندا داخستووە و قەیرانێكی گەورەیش لە شنگالدا سەری هەڵداوە”.

لە دوای ١٦ـی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ و لە ترسی هەبوونی حەشدی شەعبی لە شنگال، هیچ رێكخراوێك نەچووەتە شنگال و گوزەران و ژیانی خەڵك زۆر خراپ بووە.

وەك قایمقامی شنگال ئاماژەی دا، حەشدی شەعبی پێشێلكاریی دەكات و ئێزدییەكانیش لەم دواییانەدا دوو جار ئاوارە بوون، جارێك لەبەر داعش و جارێكیش لەبەر میلیشیاكانی حەشدی شەعبی، ئێستایش خەڵكی شنگال زیاتر لە ٩٠% ئاوارە بوون و ئەوانی لە شنگالیشدان، لە هەموو پێداویستییەكانی ژیان بێبەشن.

(خەلیل) هەروەها دەشڵێت، “ناوچەكە بەردەوام گۆڕانگاریی بەسەردا دێت و زیاتر لە ٤٥ ساڵە پرۆسەی بەعەرەبكردنی شنگال و چەندان ناوچەی دیكەیش بەردەوامە، ئێستایش هەمان ئەو عەرەبانەیان هێناونەتە شنگال كە دەستیان لە جینۆسایدكردنی ئێزدییەكاندا هەبووە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

گەنجێن ئاوارێن شنگالێ‌ ل كەمپان دبێكارن

Lalish Duhok

ئێکەتیا قوتابیێن کوردستانێ رۆلێ بنگەهێ لالش د خورتکرنا پێکڤەژیانێ دا بلند دنرخينت

Lalish Duhok

نڤيسينگه‌ها لالش 14ى ته‌باخێ جلوبه‌رگ ل سه‌ر قوتابيان به‌لاڤكرن

Lalish Duhok